ئایا نوستن بە گۆرەوییەوە مەترسیدارە؟


خەندان لایف

لەگەڵ نزمبونەوەی پلەکانی گەرما، جەستە زیاتر هەست بە سەرما دەکات، بەشێک لە خەڵکی لەپێناو هەست کردن بەگەرمی، گۆرەوی لەپێدەکەن، هاوکات ئەم کارە چەندین سود بە جەشتە دەگەیەنێت.

لەگەڵ ئەوەی بەشێک لە راپۆرتە پزیشکیەکان ئاماژەیان بەوەدەکرد کە نوستن بە گۆرەوییەوە مەترسیدارە، بەڵام نوێترین توێژینەوە دەریخست کە نوستن بەو شێوەیە یارمەتی جەستە دەدات بۆ ئەوەی بەباشی بخەویت.

بە پێی هەواڵێکی The Healthy  نوستن بە گۆرەوییەوە  جگە لەوەی وادەکات هەست بە گەرمی بکەیت، یارمەتیدەرە بۆ ئەو کەسانەی گرفتی کەم خەویان هەیە، چونکە گەرمبونەوەی پێیەیان دوای سەرما، یارمەتی دەمارەکان دەدات کە باشتر خوێن پیایدا تێپەڕببێت، مێشک ئاگادار دەکاتەوە لەوەی کاتی نوستنە.

هەروەها لە توێژینەوەیەکی دیکەدا کە لە هەفتەنامەی زانستی نێودەوڵەتی بڵاوبوەتەوە، دەرکەوتوە نوستن بەو شێوەیە یارمەتیت دەدات 55 خولەک زوتر خەوت لێبکەوێت، هەروەها لە کاتی نوستن هەست بە ئاسودەیی دەکەیت و باشتر دەخەوێت، یارمەتی چارەسەرکردنی قلیشاوی پێیەکان و وشکی پێیەکان دەدات.

 

ئه‌م بابه‌ته 29293 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP