ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەی جۆری دوەمیان هەیە%50 ئەگەری مردنی پێش وەختەیان هەیە

خەندان لایف

ئەو کەسانەی توشبوی نەخۆشی شەکرەم جۆری دوەمن، بەڕێژەی %50 ئەگەر مردنی پیشوەختەیان هەیە بەراورد بە ئەو کەسانەی توشبوی ئەم نەخۆشیە نین.

لە ئێستادا ژمارەی توشبوان بە نەخۆش شەکرەی جۆری دوەم تەنیا لە وڵاتی بریتانیا 3.9 ملیۆنە، پێشبینی دەکرێت تا ساڵی 2025 ئەم رێژەیە بەرزبێتەوە بۆ پێنج ملیۆن، یەکێکە لە نەخۆشییە مەترسیدارەکان ئەگەر مردنی پیش وەختەی بەڕێژەی %50 هەیە.

توێژەران هۆکاری سەرەکی توشبون بە شەکرە بۆ دو هۆکاری سەرەکی دەگەڕێننەوە، ئەوانیش بۆماوەیی و کێشی زیاد، جگە لەو هۆکارە لاوەکیانەی کە ئەگەری توشبون بە شەکرە زیاد دەکەن.

نەخۆشی دڵ یەکێکە لە نەخۆشییە باوەکان، کە دەبێتە هۆی مردنی پێش وەختە، بەڵام ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەی جۆری دوەمیان هەیە، دو ئەوەندەو نیو مەترسی توشبونیان بە نەخۆشی دڵ و جەڵتەی دڵ هەیە، بە بەراورد ئەو کەسانەی کە نیانە.

پشکنەرانی نەخۆشی شەکرەی نەتەوەیی، ئامۆژگاری هاوڵاتیان بەوە گرنگی بە خواردن و خوادنەوەکان بدەن، دوربکەوەونەوە لە خۆراکی ناتەندروست، هەروەها وریای کێشی جەستەیان بن، چونکە قەڵەوی هۆکارێکی سەرەکی نەخۆشی شەکرەیە.

 

 

ئه‌م بابه‌ته 6236 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP