هۆنیا کەمال کلیپێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

خەندان لایف

هۆنیا کەمال بەم زوانە بەرهەمێکی نوێ بەناوی "ئەو دڵەی من" بڵاودەکاتەوە.

هۆنیا کەمال، لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمه‌ڵایەتی ئینستاگرام، تیزەری کلیپە نوێیەکەی بڵاکردەوە، بەم زوانە تەواوی ڤیدیۆ کلیپەکەی بڵاودەکاتەوە.

کلیپی ئەو دڵەی من، کاری میوزیک و ئەڕێنجمێنتی لەلایەن ئەفشین شوکری بۆ کراوە، لە دەرهێنانی رێباز رەئوف دەبێت.

هۆنیا کەمال لەدایکبوی شاری سلێمانییە، سەرەتای دەرکەوتنی دەگەڕێتەوە بۆ بەرنامەی کورد ئایدڵ، یەکەمین بەرهەمی دوێتێک بو لەگەڵ ئاریاس جەڤان، ناوبانگێکی زۆری پەیدا کرد، جگە لە کاری هونەری، لە تۆڕە کۆمه‌ڵایەتیەکان وەکو مۆدێلێک دەردەکەوێت.

ئه‌م بابه‌ته 6181 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP