سەنا بەرزنجی لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ئەلبومەکەی دەردەکەوێت


خەندان لایف

سەنا بەرزنجی بۆ یەکەمینجار لە 19ی ئەم مانگە یەکەمین ئەلبومی خۆی بڵاودەکاتەوە، لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ئەلبومەکەی دەردەکەوێت.

سەنا بەرزنجی لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، رایگەیاند "بۆ یەکەمینجار لە سلێمانی لە ئاهەنگی بڵاوکردنەوەی ئەلبومی راز، سەنا بەرزنجە دەردەکەوێت، وێڕای پێشکەشکردنی ئەلبومەکەی لەگەڵ باندێکی میوزیکی جیهانی و پێشکەشکردنی چەند گۆرانیەک پێشوازی لە هەوادارەکانی دەکات".

پێشتر ئاماژەی بەوەشکردبو کە 27ی ئەم مانگە لە شاری هەولێر لە ئاهەنگێکدا بۆ بڵاوکردنەوەی ئەلبومەکەی دەردەکەوێت و چەند گۆرانیەک پێشکەش بە هەوادارەکانی دەکات.

سەنا بەرزنجی ئاشکرایکرد کە تەواوی ئاوازەکانی ئەلبومەکەی لەلایەن "نەڤید زەردی" دانراوە، زۆربەی هۆنراوەکان لەلایەن "رەنج سەنگاوی" نوسراون، ئەلبومەکەی لەلایەن کۆمپانیای "فەیمەس پرۆدەکت" بەرهەم دەهێندرێت.

سەنا لەدایک بوی رۆژهەڵاتی کوردستانە، سەرەتا بە وتنەوەو کەڤەرکردنی گۆرانی فۆلکلۆری کوردی دەستی پێکرد و توانی هەوادارێکی زۆر بۆخۆی رابکێشێت.

ئه‌م بابه‌ته 20600 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP