گەڵاکان بەنۆرە ناوەرێن بڵاوکرایەوە

خەندان لایف- محەمەد خورشید

شاعیر و نوسەر، ئیبراهیم هەورامی، لە ئێوارە کۆڕێکدا، کتێبی "گەڵاکان ناوەرێن"ی بڵاوکردەوە.

ئێوارەی دوێنێ، گروپی پەیف لەدرێژەی کاروچالاکیەکانیدا، ئێوارە کۆڕێکی بۆنوسەرو شاعیر، ئیبراهیم هەورامی، لەهۆڵی کتێبخانەی سەنتەری چالاکی گەنجانی کەلار، سازکرد،  تیادا نوسەر  ئاماژەی بەناوڕۆکی کتێبە نوێیەکەی کرد  کەشعری هایکۆیە،   نوسەر قسەی لەبارەی لایەنەکانی شعر کرد .

کتێبەکە، بەناونیشانی "گەڵاکان بەنۆرە ناوەرێن"، هاوکات ژمارەیەک نوسەرو شاعیر ئامادەی کۆڕەکە بون و نوسەر واژۆی لەسەر کتێبە نوێیەکەی کردو پێشکەشی  ئامادەبوانی کرد، کۆڕەکە زیاتر لەکاتژمێرێکی خایاند دواتر بەپرسیارو سەرنجی ئامادەبوان کۆتایی بەکۆڕەکە هات.

شاعیر لەساڵی 1963 لەهەڵە بجەی شەهید لەدایک بوە، لەساڵی 1984 دەستی بەشعرو نوسین کردوه، چەندین کتێب و بڵاوکراوەی هەیە.

ئه‌م بابه‌ته 3428 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP