بۆچی سەگ بە خانمان ناوەڕێت؟
توێژینەوەیەک راستیەکان دەخاتەڕو


خەندان لایف

ئەنجامی توێژینەوەیەک دەریخست سەگ زیاتر گوێرایەڵی خانمان دەکات، کەمتر گوێرایەڵی پیاوە، بەهۆی جیاوازی لە شێوازی مامەڵەکردنیان لەگەڵ سەگدا.

توێژینەوەیەک کە لە Royal Society of Open Science بڵاوکرایەوە، ئاشکرایکرد  کە خانمان باشتر و نەرمتر لەگەڵ سەگدا مامەڵە دەکەن بە بەراورد بە پیاوان، زیاتر هەوڵدەدەن لە زمانی ئاژەڵەکان تێبگەن، ئەمە وادەکان سەگەکان زیاتر گوێرایەڵی خانمان بن.

تاماس فاراگۆ، کە یەکێک لە توێژەرانی توێژینەوەکە، وتی "توێژینەوەکەمان ئەوەی دەرخست کە سەگ و مرۆڤ هەمان بەشی مێکشیان بەکاردەهێنن، ئەمەش هۆکارە بۆ ئەوەی زو بەرامبەرەکەیان بخوێننەوە و لە هەست و سۆزی بەرامبەرەکەیان تێبگەن".

وتیشی "خانمان زیاتر هەستیارتر و نەرمترن لەکاتی مامەڵەکردن لەگەڵ بەرامبەرەکەیان، ئەمەش وادەکات زیاتر پەیوەندیەکی باشتری هەبێت بەبەراورد بە پیاوان"

ئه‌م بابه‌ته 17846 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP