چۆن دەزانیت پێستت هەستیارە؟

خەندان لایف

هەمو پێستێک وەکو یەک نیە، زۆرێکیان هەستیارن و پێویست دەکات بە شێوەیەکی جیاوازتر مامەڵەی لەگەڵدا بکەیت و رۆژانە کرێمی شێدارکەرەوە بەکاربهێنیت، چەند نیشانەیەک دەریدەخات پێستت هەستیارە.

یەکەم: دوای بەکارهێنانی ماکیاژ پێستت توشی سوربونەوە دەبێت.

دوەم: لە کەشی زۆر سارد یان زۆر گەرم سور دەبێتەوە، وشک دەبێت.

سێیەم: تەنانەت ئەگەر رێژەیەکی کەم لە خۆری بەربکەوێت شوێنەواری دەردەکەوێت.

چوارەم: کاتێک بۆن بەرپێست دەکەوێت ئاسەوارەکەی لەسەر پێستت دەردەکەوێت.

پێنجەم: رەنگی پێست یەمەیی دەبێت، زۆر جار توشی خوران دەبێت.

 

ئه‌م بابه‌ته 4887 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP