شەش خاڵ پێویستە چیتر گرنگیان پێنەدەیت

خەندان لایف

هەبونی ژیانێکی خۆش و پڕ لە چێژ ئارەزوی هەمو کەسێکە، بۆ ئەوەی بتوانیت ئەو ئارەزوەت بەدی بهێنیت، پێویستە بزانیت لە ژیانتدا گرنگی بە چی دەدەیت و چی فەرامۆش دەکەیت، بۆ ئەم مەبەستە دەتوانیت ئەم چەند خاڵە فرامۆش بکەیت بۆ ئەوەی ژیانێکی خۆشت هەبێت.

یەکەم: بیرکردنەوەی کەسانی دیکە
گرنگ نیە چۆن دەردەکەویت و چی دەکەیت، پێویست نیە گرنگی بەبیرکردنەوەی کەسانی دیکە بدەیت، ئەگەر پێت وایە دەبێت گرنگی بە بیرکردنەوەی کەسی دبکە بدەیت کەواتە دەبێت بۆ ئەوان بژیت نەک خۆت.

دوەم: هەڵەکانی رابردو
هەمو کەس لە ژیانیدا هەڵە دەکات، بەڵام پێویستە رابێیت لەوەی وەکو ئەزمون لێیان بڕوانیت و وانەیان لێوەربگریت.

سێیەم: شکست
ئەو شتەی زۆر کات دەتترسێنێت "شکست"ە، کە رێگری دەکات لەوەی دەرفەتەکانی ژیانت بقۆزیتەوە و سودیان لێوەربگریت، هەروەها دەبێتە بەربەست لەبەردەمی سەرکەوتنەکانت.

چوارەم: چاوەڕێی دڵخۆشی بکەیت
ئەگەر دەتەوێت ئەو دۆخە بێتە بەردمت کە دڵخۆشت بکات، هەرگیز دڵخۆش نابیت، دەبێت خۆت وابکەیت دڵخۆش بیت.

پێنجەم: ترسان لەوەی رەتبکرێیتەوە
هەرگیز لەناو بازنەیەکدا مەمێنەرەوە لە ترسی ئەوەی لەلایەن کەسانی دیکەوە رەتبکرێیتەوە، چونکە وادەکات متمانەبەخۆبونت کەم بێتەوە و پەشیمانی لەدوادێت، هەستەکانت دەربخە و لەگەڵ دۆخەکە خۆت بگونجێنە.

شەشەم: نایاب بون
هەمیشە لە هەوڵی ئەوەدا مەبە زۆر باش و نایاب دەربکەویت، بە سروشتی خۆت دەربکەوە و خۆت قبوڵ بکە بەو شێوەیەی کە هەیت.

ئه‌م بابه‌ته 24483 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP