توێژینەوەیەک: خۆشەویستی قەڵەوت دەکات

خەندان لایف

لە نوێترین توێژینەوەدا دەرکەوتوە، ئەو کەسانەی پەیوەندی خۆشەویستی دادەنێن کێشیان زیاد دەکات.

توێژینەوەیەکی ئوستڕالی، ئاماری 15 هەزار خوێندکاری کۆکردەوە بۆ ئەوەی پەیوەندی نێوان خۆشەویستی و زیادبونی کێش بزانێت، لە ئەنجامدا دەرکەوت ئەو خوێندکارانەی پەیوەندی خۆشەویستیان هەیە بە گشتی 5.8 کیلۆ گرام کێشیان زیادی کردوە.

ستیفانی سکۆیپ، توێژەری توێژینەوەکە هۆکارەکەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە ئەو کەسانەی پەیوەندی خۆشەویستیان هەیە پێویستیان بەوە نیە کێشیان دابەزێنن بۆ ئەوەی سەرنجی بەرامبەرەکەیان رابکێشن، زیاتر هەست بە ئاسودەیی دەکەن لە کاتی خواردنی شیرینی و چەوری.

وتیشی "ئەو کەسانەی  خاوەنی منداڵن ئەو خۆراکانە دەخۆن کە بۆ منداڵەکانیان ئامادەکردوە و نەیخواردوە، ئەمەش وادەکات کێشیان زیاد ببێت".

 

ئه‌م بابه‌ته 11439 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP