ریهانا ئەمجارە پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ کێ هەیە؟

خەندان لایف

ریهانا دوای جیابونەوە لە حەسەن جەمیل کە ماوەی سێ پەیوەندیان هەبو، پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ ئەیساپ رۆکی، راپەری ئەمریکی هەیە.
 
بە پێی هەواڵێکی ماڵپەری The Sun دوای چەند رۆژێک لە جیابونەوەی ریهانا و حەسەن جەمیل، ریهانا لەگەڵ ئەیساپ پەیوەندی خۆشەویستی دانا، کە بۆ ماوەی دوساڵ بو هاوڕێی یەکتر بون.

سەرچاوەیەک ئاشکرایکرد کە ریهانا و ئەیساپ کاتەکانیان پێکەوە بەسەر دەبەن لە شاری نیویۆرک، ژوان دەبەستن، بەڵام تا ئێستا پەیوەندی خۆشەویستییان لەلایەن هەردو هونەرمەندەوە پشت راست نەکراوەتەوە.

پێشتر لە ساڵی 2013 چەند جارێک ریهانا لەگەڵ ئەیساپ دەرکەوت، دەنگۆی ئەوە هەبو پەیوەندیان هەبێت، بەڵام ئەیساپ هەر زو هاتە دەنگ و وتی "من بەو شێوەیە تەماشای ریهانا ناکەم، راستە ئەو سەرنجراکێشە، بەڵام پەیوەندیمان نیە".

بە پێی هەواڵێکی Showbiz Cheat Sheet ئەمە یەکەمین دەرکەوتنی رۆکی و ریهانا نیە پێکەوە، پێشتر چەندین جار لە لە بۆنە و ئاهەنگەکان پێکەوە بینراون، لە ساڵی 2013 یەکەمین جار پێکەوە بینران، بەڵام لەم چەند مانگەی کۆتایی پەیوەندی هاوڕێیەتان بەهێزتر بوە، تا ئەوەی لە ئەمساڵدا ژوان دەبەستن.

ئه‌م بابه‌ته 23216 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP