لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە


خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 29ی کانونی دوەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
ئەمڕۆ رۆژێکی زۆر باشە بۆ ئەوەی دەست بە پیشەیەکی نوێ بکەیت، چونکە ئەنجامێکی باش بەدەست دەهێنیت، دەتوانیت بە سەر تەواوی ئەو بەربەستانەدا زاڵ بیت کەدێنە پێشت، ئەمڕۆ رۆژێکی پڕ لە خۆشەویستی بەسەردەبەیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت.

گا 20\4 - 20\5
چەند کێشەیەک روبەڕوی ژیانی خێزانیت دەبێتەوە، پێویستە کۆنترۆڵی توڕەبونەکانت بکەیت بۆ ئەوەی نەکەویتە کێشەوە، پێویست ناکات نیگەران بیت دەربارەی لایەنی داراییت هەمو شتێک باش دەبێت، هەوڵبدە ئەم چەند رۆژە کاتەکانت بە تەنیا بەسەر بەرە بۆ ئەوەی زیاتر بیر لە ژیانی تایبەتیت بکەیتەوە کە بە تەواوی فەرامۆشت کردوە.

دوانە 21\5 - 20\6
ئەمرۆ دەتوانیت تەواوی ئەرکەکانت ئەنجام بدەیت کە دێتە بەردەمت بەبێ هیچ بەربەستێک، ئەمەش وادەکات زیاتر متمانەت بەخۆت هەبێت و هەست بە بەهێزی بکەیت، پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت باشتر دەبێت، بەم زوانە چەند شتێکی تایبەت لە ژیانتدا رودەدات.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
لەلایەنی پیشەییەوە پێویستە زیاتر کاربکەیت بۆ ئەوەی بەرەو سەرکەوتن هەنگاو بنێیت، بێهیوا مەبە دەربارەی ئەو روداوانەی رویانداوە و نیگەرانیان کردویت، چونکە ئەم دۆخە کاتییە و رۆژانی خۆشت لەپێشە، لەلایەنی تەندروستیەوە پێوستت بە پشو وەرگرتن هەیە.

شێر 23\7 - 22\8
بەهۆی کێشەکانتەوە ئەم چەند رۆژە زیاتر هەست بە سترێس دەکەیت هەوڵ بدە ھێندە بیر لە کێشەکانت نەکەیتەوە، چونکە سترێسی زۆر کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستیت دەبێت، لەلایەنی پیشەییەوە هەمو شتێک ئاساییە، بۆ ئەوەی پەیوەندی خۆشەویستیت بەهێزتر بکەیت پێویستە هەستەکانت بۆ خۆشەویستەکەت دەرببڕیت.

فەریک 23\8 - 22\9
یارمەتیدنی کەسانی دیکە وادەکات لە ناختدا هەست بە ئاسودەیی بکەیت، هەوڵبدە چێژ لە رۆژەکانی ژیانت ببینە و رێگە مەدە سەرقاڵیت ببێتە هۆی ئەوەی لە پەیوەندیە کۆمه‌ڵایەتیەکانت دوربخاتەوە، خۆشەویستی زۆرت بۆ هاوبەشی ژیانت وایکردوە پەیوەندیەکەی بەهێز لە نێوانتان هەبێت، تەندروستیت باشتر دەبێت ئەگەر لە خواردنی چەور دوربکەویتەوە.

تەرازو 23\9 - 22\10
توڕەبون دەبێتە هۆی ئەوە کێشەی نێوان تۆ و خۆشەویستەکەت گەورەتر ببێت، ئەم چەند رۆژە دەرونت ماندوە و پێویستت بە پشو وەرگرتن هەیە، لەلایەنی یپشەییەوە پێویست بە نیگەرانی ناکات و ئەمڕۆ رۆژێکی ئاساییە، تەندروستیت لە ئێستادا زۆر باشە.

دوپشک 23\10 - 21\11
دڵخۆشبە بەو دەستکەوتانەی لە ژیانتدا بەدەستت هێناون، خۆت بەراوردی کەسانی دیکە مەکە، ئەگەر دەتەوێت لە پیشەکەت سەرکەوتو بیت پێویستە زیاتر هەوڵی بۆ بدەیت، چاوەڕێی کەسانی دیکە مەکە رێنماییت بکەن، هەوڵبدە خۆت رێنمایی خۆت بکە، وەرزشکردن هۆکاردەبێت بۆ ئەوەی لە سترس بەدور بیت.

کەوان 22\11 - 21\12
کێشە تایبەتیەکانت تێکەڵ بە پیشەکەت مەکە، چونکە وادەکات شکت بهێنیت لە پیشەکەت، پەیوەندیت لەگەل ئەندامانی خێزانەکەت زۆر باشە، تەیا پێویستە کاتی زیاتریان پێببەخشیت، مەترسە لەوەی خۆشەویستەکەت جێتبهێڵێت، باشترە ئەم چەند رۆژە بەبێ بیرکردنەوە هیچ کارێک ئەنجام نەدەیت.

گیسک 22\12 - 19\1
لەلایەنی پیشەییەوە پێویستت بەوەیە کاتەکانت رێکبخەیت، دەنا کارێکی زۆرت بەسەردا کەڵەکە دەبێت، زۆر نیگەران مەدە دەربارەی کێشە خێزانیەکانت، هەوڵبدە چارەسەریان بکە، پێویست ناکات نیگەرانی تەندروستیت بیت، هەمو شتێک ئاساییە ئەمڕۆ.

سەتڵ 20\1 - 18\2
بەهاوکاری خۆشەویستەکەت دەتوانیت کێشەکانت چارەسەر بکەیت، ئەمەش وادەکات زیاتر پەیوەندیتان بەهێز ببێت، کەمتەرخەمی لە ئەنجامدانی ئەرکەکانت دەرئەنجامی خراپی دەبێت، ئامۆژگاری لە کەسانی چواردەورت وەربگرە بەتایبەتی ئەندامانی خێزانت، چونکە وادەکات لە کێشە دوربکەویتەوە.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
بۆ ئەوەی بە ئامانجەکانت بگەیت پێویستە کۆڵ نەدەیت، دەنا پێیان ناگەیت، پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت زۆر باشە، ئەمەش هۆکارە بۆ ئەوەی لە نیگەرانی دوربکەویتەوە، پلانی ژیانت مەگۆڕە، تەنیا کەمێک زیاتر خۆت ماندوبکە بۆ ئەوەی پلانەکانت جێبەجێ بکەیت، تەندروستیت زۆر باشە.

ئه‌م بابه‌ته 53503 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP