لەم چەند هەڵەیە دوربکەوەرەوە چونکە وادەکات کەمتر سەرنجراکێش بیت


خەندان لایف

شێوازی هه‌ڵسوکەوت و رەفتارکردن هۆکارن بۆ ئەوەی سەرنجی بەرامبەرەکەت رابکێشیت، هەروەها رەفتارەکانت دەرخەری کەسایەتیتن، بۆیە باشترە لەم چەند رەفتارە دوربکەویتەوە ئەگەر دەتەوێت سەرنجراکێش بیت.

یەکەم: ناساندنی خۆت بێ ئەوەی متمانەن بە خۆت هەبێت
رەنگە بەلاتەوە سەخت بێت، بەڵام پێویستە رابێیت لەوەی کاتێک خۆت دەناسێنیت لە شەرم دوربکەویتەوە، هەروەها تەماشای چاوی بەرامبەرەکەت بکە.

دوەم: لەبیرکردنی ناوی کەسانی دیکە
باشترە لە کاتی قسەکردن ناوی کەسەکان بهێنیت، ناویان لەبیرمەکە، بۆ ئەوەی ئەم کێشەیەک روبەڕو نەبێتەوە دەتوانیت لە کاتی قسەکردن لەگەڵی چەند جارێک ناوی بهێنیت بۆ ئەوەی لەیادت نەچێت.

سێیەم: باسکردنی کێشەیەک کە پەیوەندی بە کەسی دیکەوە نیە
وەکو باسکردنی سیستمی خۆراکیت یان دابەزاندنی کێشت، کە هیچ پەیوەندی بە بەرامبەرەکەتەوە نیە وادەکات سەرنجراکێشیت کەم ببێتەوە.

چوارەم: زۆر باسکردنی خۆت
پێویست نیە لە شوێنە گشتیەکان زۆر باسی خۆت بکەیت و وەسفی خۆت بکەیت، چونکە وادەکات کەسێکی بێزارکەر دەربکەویت.

پێنجەم: باسکردنی کەسانی دیکە
هەوڵبدە وێنای نەرێنی خۆت لای کەسانی دیکە جێمەهێڵە بەوەی بە خراپی باسی کەسانی دیکە بکەیت و زانیاریەکانیان بدرکێنیت.

شەشەم: وەڵامەدانەوە بە بەڵی یان نەخێر
وادەکات کەسی بەرامبەر بێزاربێت لە قسەکردن لەگەڵتدا، وادەردەکەوێت ئارەزوت نەبێت بۆ قسەکردن.

حەوتەم: بەردەوام بۆڵە کردن
ئاساییە باس لەو کێشانە بکەیت کە روبەڕوت دەبێتەوە بۆ ئەوەی پاڵپشتی و ئامۆژگاری کەسانی دیکە وەربگریت، بەڵام کاتێک بەردەوام دەبۆڵێنیت کەسانی دیکە لێت دوردەکەونەوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 40894 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP