بە وێنە؛ ئاریانا گراندی لە خەڵاتی گرامی بە سێ ستایلی سەرنجراکێشەوە دەرکەوت

خەندان لایف

ئاریانا گراندی لە 62مین خەڵاتی گرامی بە سێ ستایلی جیاوازوە دەرکەوت، سەرنجی تەواوی میدیاکانی راکێشا.

خانمە گۆرانیبێژی ئەمریکی، ئاریانا گراندی، لە سەرەتای دەستپێکردنی ئاهەنگەکە لەسەر فەرشی سور بە عەزیەکی رەساسی سەرنجراکێشەوە دەرکەوت، لەگەڵ گوارەیەکی ئەڵماس کە بەهاکەی 2.5 ملیۆن دۆلارە.

دوای کەمێک کە نمایشی فەرشی سور تەواو بو، دوربارە ئاریانا بە ستایلی دوەمیەوە دەرکەوت، کە تەنوریەکی رەساسی بو.

دوای ئەوەی ئاریانا لە ئاهەنگەکەدا گۆرانیەکی پێشکەش کرد، دوبارە بە ستایلی سێیەمیەوە دەرکەوت، ستایلەکانی بە جوانترین ستایلەکانی ئاهەنگەکە دەستنیشانکرا.

ئاریانا گراند لەدایکبوی ساڵی 1993ی فلۆریدایە، جگە لەوەی گۆرانیبێژە ئەکتەرێکی سەرکەوتوە، ماوەی 10 ساڵە وەکو هونەرمەند دەرکەوتوە، زیاتر لە 5 ئەلبومی گۆرانی هەیە، یەکێکە لەباشترین گۆرانیبێژەکانی جیهان، چەندین خەڵاتی جیهانی بەدەست هێناوە.

ئه‌م بابه‌ته 9572 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP