دێمی لۆڤاتۆ دوای دوساڵ لە ئاهەنگی گرامی بە شێوەیەکی کاریگەر دەردەکەوێتەوە

خەندان لایف

دێمی لۆڤاتۆ، دوای دو ساڵ لە دورکەوتنەوی لە کاری هونەری بە شوەیەکی جیاواز لە ئاهەنگی خەلاتی گرامی دەرەکەوێت و گۆرانی دەڵێت.

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژی ئەمریکی، دێمی لۆڤاتۆ، لەسەر ستەیجی ئاهەنگی ئاهەنگی خەڵاتی گرامی 2020، دەرکەوت و گۆرانی "Anyone" دەڵێت، کە لە سەختترین کاتەکانی ژیانیدا نوسیویەتی، یەکەمین دەرکەوتنەوەیەکی لەدوای دوساڵ دابڕانی لە کاری هونەری.

دێمی لۆڤاتۆ، لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمه‌ڵایەتی ئینستاگرام وتی "شەوێکی باوه‌ڕپێنەکراوبو، یەکەمینجارم بو بگەڕێمەوە سەر ستەیج لە دوای 2 ساڵ، زۆر کاریگەربوم پێی، زۆر سوپاس بۆ خۆشەویستی و پاڵپشتیەکانتان، هەروەها بەردەوام بونتان لەگەڵ مندا، هەموتانم خۆشدەوێت".

ئەمە لە کاتێکدایە کە لە ساڵی 2018 دێمی ژەهراوی بو بەهۆی زۆر خواردنی دەرمانەوە، بۆ ماوەیەکی زۆر لە نەخۆشخانە مایەوە، دێمی دەربارەی ئەو کاتانەی دەڵێت کە بە تەواوی بێ ئاگا بوە و خۆشحاڵە بەوە کە تا ئێستا لە ژیاندایە.

دێمی لۆڤاتۆ لەدایکبوی 1992ی ویلایەتی نیو مێکسیکۆ-یە، هونەرمەندێکی ناوداری ئەمەریکییە و جگە لە گۆرانی وتن کاری نوسینی هۆنراوە و نمایش و نواندنیش دەکات، خاوەنی چەندین خەڵاتی جیهانیە، چەندین کلیپی میوزیکی سەرکەوتوی دەرکردوە کە هەندێكیان سەدان ملیۆن بینەریان هەبوە.

 Image result for demi lovato

ئه‌م بابه‌ته 6038 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP