چەند خوییەکی رۆژانە کە پێت وایە ئاساییە بەڵام دەبێتە هۆی هەڵوەرینی قژ


خەندان لایف

هەڵوەرینی قژ دیاردەیە دوچاری هەموان دێت، بەڵام هەندێک خوی رۆژانە هەیە کە وادەکات قژ هەڵبوەرێت بێ ئەوەی کەسەکە پێی بزانێت کاریگەری خراپی لەسەر قژ هەیە، پێویستە لەم چەند خوە دوربکەونەوە.

یەکەم: بەستنی قژ لە گەرماو
کاتێک لە گەرماوی گەرم دەمێنیتەوە و ئاوی گەرم بۆ قژت بەکاردەهێنیت، تاڵەکانی قژت باریک دەبنەوە، کاتێک قژت دەبەستیت تاڵەکاتی قژت لێدەبنەوە و هەڵدەوەرێن.

دوەم: بەستنی قژ لە شەودا
ئاساییە لە رۆژدا قژت ببەستیت بۆ ئەوەی کارەکانت ئەنجامبدەیت، بەڵام کاتێک لە شەوانیشدا دەیبەستیت زیان بە قژت دەگات و هەڵدەوەرێت، قژ لاواز دەکات.

سێیەم: هەمو رۆژێک شتنی قژ
زیان بە پێستی سەرت و قژت دەگات بەهۆی ئەوەی شامپۆ پێکهاتەی کیمایی تێدایە و پێویستە لەو خوە دوربکەویتەوە.

چوارەم: وازهێنان لە خواردنی ڤیتامین
دەبێت وریای ئەو خۆراکانە بیت کە دەیخۆیت، پێویستە زیاتر گرنگی بە خواردنی ئاسن و ڤیتامینەکان بدەیت کە پارێزگاری لە قژ دەکەن و رێگر دەبن لە هەڵوەرینی.

 

ئه‌م بابه‌ته 8793 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP