بۆچی پێویستە روخسارت بە سابونی رەقی بشۆیت؟

خەندان لایف

سابونی رەقی لە گەڵای غار دروست دەکرێت، کە چەندین سودی گرنگی بۆ پێست و قژ و جەستە هەیە، کەمترین ماددەی کیمایی تێدا بەکاردەهێندرێت، لەبەر ئەم چەند هۆکارەیە پێویستە رۆژانە پێستت بە سابونی رەقی بشۆیت.

یەکەم: لە زەیتی سروشتی دروست دەکرێت وەکو زەیتی زەیتون یان زەیتی غار، کە وادەکات پێست شێداربێت و لە وشک بونەوە دەیپارێزێت.

دوەم: خانەکانی پێست خاوێن دەکاتەوە، پێست لە پیسی دەپارێزێت.

سێیەم: بەهۆی ئەوەی پێکهاتەیی کیمیایی تێدانیە بەسودە بۆ ئەو کەسانەی هەستیاریان هەیە و توشی ئەگزیما یان سوربونەوەی پێست دەبن.

چوارەم: بۆ هەمو جۆرە پێستێک گونجاوە، هیچ کێشەیەک بۆ پێست دروست ناکات.

پێنجەم: دژە بەکتریا و هەوکردنە، یارمەتی لابردنی زیپکە دەدات و رێگری دەکات لە دروستبونی.

شەشەم: رێگری دەکات لە چرچ بونی پێست.

حەوتەم: پێست ساف دەکات و هەروەها یارمەتی سپیبونەوەی پێست دەکات.

 

ئه‌م بابه‌ته 17142 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP