ئۆپرا چۆن بیردەکاتەوە لەبارەی جیابونەوەی شازادە هاری و مێگان مارکڵ لە خێزانی شاهانە؟


خەندان لایف

خانمە پێشکەشکار و چالاکوان، ئۆپرا وینفرێی، ئاشکرایکرد کە بە تەواوی پاڵپشتی بڕیارەکەی شازادە هاری و مێگان مارکڵ دەکات لەبارەی جیابونەوەیان لەخێزانی شاهانە.

ئۆپرا وینفرێی، لەلایەن گۆڤاری TMZ پرسیاری ئاراستەکرا دەربارەی بیرکردنەوەی لەسەر بڕیارەکەی شازادە هاری و مێگان مارکڵ، ئۆپرا لە وەڵامدا وتی "من %1000 پشتگیریان دەکەم، چونکە بڕیاریان داوە دەستبەرداری تەواوی ئەو شتانە ببن کە هەیانە، تەنیا لەپێناوی ئەوەی ئەو خێزانە نوێیە ئەو ژیانە بژین کە ئارەزویان لێیەتی".

وتیشی "ئەوان بڕوای تەواویان بە خۆیان هەیە، کاتێک کەسێک دادەنیشێت و بیردەکاتەوە، چی لەوە باشترە بڕیار لەبارەی خێزانەکەیەوە بدات، ئەوان لە کۆتاییدا بڕیاری خۆیانداوە و ئێمە مافی ئەوەمان نیە هیچ شتێکی لەبارەوە بڵێین".

ئۆپرا وینفرێی لەدایکبووی 1954، یەکێکە لە دیارترین پێشکەشکارە سەرکەوتووەکانی جیهان، لە ساڵی 2005 پلەی نۆیەمی لەنێوەندی 20 ئافرەتی ڕاگەیاندنكاری جیهاندا گرت كە زۆرترین هەواداریان هەیە، بەپێی ڕیزبەندی گۆڤاری "فۆربس" لە ساڵی 2005، ئۆپرا پلەی دوەمی بەدەستهێنا لەنێوەندی 100 كەسایەتی جیهان كە زۆرترین كاریگەریان هەیە.

 

ئه‌م بابه‌ته 15329 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP