دایکێک کوڕە دوساڵانەکەی دەکوژێت و هەوڵی خۆکوشتن دەدات

خەندان لایف

دایکێکی بریتانی کوڕە دو ساڵانەکەی لە ماڵەکەی خۆیدا لە فنلاند دەکوژێت، دان بە تاوانەکەیدا دەنێت.

ئایشە عەلی تەمەن 35 ساڵ، چوار رۆژ دوای مردنی ئادەم، کورەکەی ئایشە، بە تۆمەتی کوشتنی ئادەم لە شوقەکەی خۆیدا دەستگیرکرا، دوای ئەوەی بە خێزانەکەی و هاوڕێکانی وتبو کە خۆی دەکوژێت.

یەکێک لە دراوسێکانی ئایشە وتی "من لە ماڵەوە بوم و تەماشای درامام دەکرد، گوێم لە ژنێک بو لە دەرەوە هاواری دەکرد بۆ ئایشە دەیوت (ئایشە یارمەتیت دەدەین دەتوانیت لەسەر ئەم بابەتە قسە بکەین)، ئەو ژنە هاوڕێی ئایشە بو".

وتیشی "ئایشە هاواری دەکرد و دەیوت کە دەمەوێت بمرم، منیش بە خێرایی تەلەفونم بۆ پۆلیس کرد، دوای ئەوەی گەیشتن چونە ناو شوقەکەوە".
 
یەکێکی دیکە لە دراوسێکان دەربارەی ئایشە وتی "تەنیا ۆی و منداڵەکەی لەوی دەژیان، هیچ پیاوێکم لەوی نەدیوە، تەنیا دەمبینی لەگەل منداڵەکەی پیاسەی دەکرد".

پۆلیس رایگەیاند کاتێک چونەتە ناو شوقەکەوە منداڵەکەیان بە مردویی دۆزیوەتەوە، هەروەها دایکەکە ملی خۆی بڕیبو، دواتر دەستگیرکرا و دانی بە کوشتنی کوڕەکەیدا ناوە".

 

ئه‌م بابه‌ته 17935 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP