تارکان بڕی 100 هەزار لیرە دەبەخشێتە زیانلێکەوتوانی بومەلەرزەکەی باکوری کوردستان

خەندان لایف

گۆرانیبێژی ناسراوی تورکیا، تارکان تیڤیت ئۆغلو، بڕی 16.83 دۆلار دەبەخشێت، بە مەبەستی هاوکاریکردنی زیانلێکەوتوانی بومەلەرزەکەی باکوری کوردستان بکات.

تارکان، دوای چەند خولەکێک لە رودانی بومەلەرزەکەی باکوری کوردستان، پاڵپشتی خۆی ئەو کەسانە راگەیاند کە زیانیان بەرکەوتوە بەهۆی بومەلەرزەکەوە، بڕی 16.837 هەزار دۆلاری بەخشی بە سه‌رۆكایه‌تی ئیداره‌ی كاره‌سات و باری له‌ناكاوی توركیا (AFAD).

ئەم هەڵوێستەی تارکان دوای بومەلەرزەکە بو بەهۆی ئەوەی هانی چەندین هونەرمەند و کەسایەتی ناسراوی تورکیا بدات بۆ ئەوەی هاوکاری زیان لێکەوتوان بکەن.

کاتژمێر 8:55 خولەکی شەوی هەینی بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 6.8 پله‌ بەپێوەری رێختەر شارۆچكه‌ی سیڤیرجه‌ی هه‌ژاند، کە قوڵاییەکەی 6.75 كیلۆمه‌تر له‌ نێو زه‌ویدا رویداوه‌ و تا ئێستاش لانیکەم 31 کەس گیانیان لەدەستداوە، زیاتر لە 40 کەس لەژێر داروپەردو رزگارکراون و زیاتر لە هەزار کەسیش برینداربون.

تارکان، لەدایکبوی شاری زەی ئەڵمانیایە لە ساڵی 1972، بەرەچەلەک خەڵکی تورکیایە، لەساڵی 1992 یەکەم ئەلبومی بڵاوبوەوە، ناوبانگێکی زۆری پەیداکرد لە تورکیاو ئەوروپا و جیهانی عەرەبیدا.

ئه‌م بابه‌ته 4188 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP