بۆ خانمان.. چۆن ستایلی جلەکانت هەڵبژێریت؟

خەندان لایف

خانمان هەمیشە دەیانەوێت بە سەرنجراکێشی و جوانی دەربکەون هەر بۆیە بەردەوام گرنگی بە جلوبەرگیان دەدەن، بەڵام زۆر جار کێشەیان روبەڕو دەبێتەوە لە هەڵبژاردنی جلوبەرگ، دەتوانیت بەم چەند هەنگاوە ستایلی جلەکانت هەڵبژێریت.

یەکەم: شێوەی جەستەت بزانە، پێویستە شێوەی جەستەت بزانیت، بۆ ئەوەی بۆ ئەوەی شێوەی جەستەت هاوسەنگ بکەیتەوە بە جلەکانت.

دوەم: دڵنیابەرەوە لەو جلەی هەڵیدەبژێریت بۆ قەبارەی تۆ گونجاوە.

سێیەم: هاوشێوەی کەسانی دیکە جل مەپۆشە، چونکە ئەو ستایلەی بۆ ئەوان گونجاوە مەرج نیە بۆ تۆ بە هەمان شێوە بێت.

چوارەم: ئەو رەنگانە بزانە کە بۆت دەگونجێت، هیچ رەنگی جلێکی نوێ بێ تاقیکردنەوە مەکڕە.

پێنجەم: تەنیا چەند رەنگێکی دیاری کراوی جل مەکڕە، بەڵکو هەوڵبدە رەنگە جیاوازەکان بپۆشیت بۆ ئەوەی گۆڕانکاری ئەنجام بدەیت.

شەشەم: لە کاتی بەکارهێنانی ئێکسیسوارات یەک یان دو زیاتر بەکارمەهێنە، هەروەها دڵنیابەرەوە لەوەی رەنگی ئێکسیسواراتەکانت وەکو یەک بن، بۆ نمونە زیوی و ئاڵتوی پێکەوە مەکە.

حەوتەم: مەرج نیە هەمو کات رەنگی پێڵاو و جانتاکەت پێکەوە بگونجێت، هەوڵبدە گۆڕانکاری بکە بەوەی پێڵاوەکەت لەگەڵ پارچەی جلەکانت بگونجێنە، بۆ جانتاش بە هەمان شێوە.

هەشتەم: دوربکەوە لەو جلانەی هەست بە نائاسودەیی دەکەیت پێیانەوە، تەنها لە پێناو کەسانی دیکە ئەو جلە مەپۆشە کە وادەکات نائاسودە بیت.

 

ئه‌م بابه‌ته 10549 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP