نوێترین دەرکەوتنی ئەدێل دوای دابەزاندنی کێشی

خەندان لایف

خانمە گۆرانیبێژی بریتانی ئەدێل، لەگەڵ ئەوەی بەردەوام دەیەوێت خۆی لە چاوی کامێراکان بشارێتەوە، بەڵام نوێترین دەرکەوتنی هەوادارانی شۆک دەکات.

ئەدێل لە ساڵی 2019 کەمترین دەرکەوتنی هەبو، بەڵام هەموکات بەو چەند دەرکەوتنە کەمەی هەوادارانی شۆک کردوە، بەهۆی ئەوەی رێژەیەکی بەرچاو کێشی جەستەی کەمی کردوە و بە تەواوی جیاواز دەرکەوتوە.

کامیلا گودیس، راهێنەری تایبەتی ئەدێلە، کە لە دوای لەدایکبونی ئەنجیلۆ، کورەکەی ئەدێل و جابونەوەی ئەدێل لە هاوسەرەکەی، بە شێوەی سیستمێکی رێکخراو یارمەتی ئەدێلی داوە بۆ ئەوەی کێشی جەستەی دابەزێنێت.

کامیلا پێی وایە ئەدێل دڵخۆشە بەوەی توانیویەتی کێشی دابەزێنیت و زیاتر هەست بە باشی دەکات، دەڵێت پێویستە پاڵپشتی ئەدێل بکەین بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لەسەر بیرکردنەوەی ئەرێنیەکانی.

ئەو خانمە ئەستێرەیە لە ئێستادا سەرقاڵی بەرهەم هێنانی میوزیک ڤیدیۆیەکی نوێیە، بڕیارە لە ئەمساڵدا کۆمەڵێک بەرهەمی نوێ بۆ هەوادارەکانی بڵاوبکاتەوە.

ئه‌م بابه‌ته 38501 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP