لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 26ی کانونی دوەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
سود لە کێشە ئاڵۆزەکان و بەربەستە قورسەکان وەربگرە و هەوڵبدە لێوەی فێربە تا زیاتر هەنگاو بنێیت لەلایەنی پیشەییەوە، بەدوای چارەسەری گونجاودا بگەڕێ بۆ کێشەکانی نێوان خۆت و خۆشەویستەکەت، لەلایەنی جەستەییەوە ئەمڕۆ پشو دەدەیت و ئاسودە دەبیت.

گا 20\4 - 20\5
هەوڵبدە سەرەتا پێویستیەکانت دیاری بکە لەلایەنی پیشەییەوە و کارەکانت رێکبخەرەوە، پێش ئەوەی باس لەهەر بابەتێک بکەیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت دەبێت بزانیت کەشەکە گونجاوە بۆ گفتوگۆ، وەرزشکردن باشترین یارمەتیدەرە بۆ تەندروستیەکی گونجاو.

دوانە 21\5 - 20\6 
پلاندانان و سەرنج باشترین هەنگاون بۆ ئەوەی ئەرکەکانت بەتەواوی جێبەجێ بکەیت و هەنگاوی نوێ بنێیت، کەشێکی رۆمانسی بگونجێنە لەنێوانی خۆت و خۆشەویستەکەت، پەستانی زۆری دەرونی کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستیت هەیە بەگشتی.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
پێویستە زیاتر ماندوبیت لەپێناو بەدەستهێنانی ئامانجەکانت، بەپێی توانا هەوڵبدە خۆتبەدوربگرە لە گومان، چونکە کاریگەری نەرێنی لەسەر پەیوەندی سۆزداریت دەبێت، تەندروستیت باش دەبێت لەلایەنی جەستەیی و دەرونیەوە، سەرەرای بووی کێشەیەکی زۆر.

شێر 23\7 - 22\8
هاوپیشەکانت هەوڵدەدەن هاوکاریت بکەن و تۆش دەبێت لێیانەوە فێربیت و زانیاری نوێ وەربگریت و ئەم هەلە بقۆزیتەوە، خۆشەویستەکەت فەرامۆش مەکە، چونکە دەبێت بایەجی پێ بدەیت و سۆز و خۆشەویستی بدەیتێ، ئەم ماوەیە پێویستی بەتۆ هەیە، لەلایەنی تەندروستیەوە ئەم ماوەیە هەست بە حەوانەوە دەکەیت.

فەریک 23\8 - 22\9
تێگەیشتن و رێککەوتنت لەگەڵ هاوپیشەکانت و شێوازی کارەکەت یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی زیاتر ماندوبیت بەدرێژای رۆژ، هەمیشە لە پەیوەندی سۆزداریدا بەدوای رێگایەکدا بگەڕێ کە رۆتین لەناوبەرێت، رۆژەکانی پشو بقۆزرەوە و باشترە کەمێک بحەوێیتەوە و گرنگی بە خەو بدەیت.

تەرازو 23\9 - 22\10
پێویست ناکات لەهەموو کارێکدا سەرجەم هاوپیشەکانت هاوبەشی پێ بکەیت، هەمیشە هەوڵبدە نهێنی کارکردنت هەبێت، کەشێکی نەرێنی کاریگەری دەخاتە سەر پەیوەندی سۆزداریت و دەبێت زۆر بەئاگابیت و چارەسەر بدۆزیتەوە، هەوڵبدە پەیوەست بە ژەمی خواردنی تەندروستەوە.

دوپشک 23\10 - 21\11
هەرگیز گفتوگۆ لەسەر بابەتی بێ مانا مەکە لەگەك هاوپیشەکانت و نهێنی ژیان مەدرکێنە، هەست بە ئاسودەی دەکەیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت و هەنگاوی نوێ دەنێن، پێویستە ئاگاداری جۆری خواردنەکانت بیت.

کەوان 22\11 - 21\12
هێندە هەڵەکان دوبارە مەکەرەوە و سود لە رابردو وەربگرە، لەگەڵ خۆشەویستەکەت روبەرو هەندێک کێشە و گرفت دەبیتەوە و هەوڵبدە پێداچونەوە بۆ تەواوی گرفتەکانتان بکەن و هەوڵی چارەسەری بدەن، خواردنی تەندروست باشترین هەنگاوە بۆ تەندروستیەکی باش.

گیسک 22\12 - 19\1
لەگەڵ گۆڕانکاریەکانی کارەکەت بڕۆ و هەوڵبدە خۆت بگونجێنە، غیرەکردنی زۆری خۆشەویستەکەت بەرامبەر بەتۆ وادەکات کەمێک بێزاربیت و دەبێت بوێرانە روبەڕوی بیتەوە راستیەکانی تێبگەیەنیت. هەوڵبدە یەکسانی لە خواردنەکانتدا بپارێزە.

سەتڵ 20\1 - 18\2
سود لە تاقیکردنەوەکانی کەسانی پسپۆڕ وەربگرە لەلایەنی پیشەییەوە بۆ ئەوەی داهاتویەکی باش بنیاد بنێیت، واز لە غیرەکردنی زۆر بهێنە دەنا زیان بە پەیوەندی سۆزداریت دەگەیەنیت و هەوڵبدە یەکسان بیت، وەرزشکردن باشترین یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی لە کرژبونی ماسولکەکانێ جەستەت رزگار بێت.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
پرۆژە نوێیەکانت جێبەجێ دەکەیت و هەنگاو بەرەو ئامانجەکانت دەنێیت لەلایەنی پیشەییەوە، هەندێک ناکۆکی لەنێوان خۆت و خۆشەویستەکەت رودەدات، بەهۆی دەستوەردانی کەسانی دیکەوە، سیستمی خۆراکیت رێکبخەرەوە، لەپێناو پاراستنی جەستەت.

ئه‌م بابه‌ته 38412 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP