4 یاسای ماکیاژکردن پێویستە هەمو خانمێک جێبەجێی بکات


خەندان لایف

هەندێک لە کچان وابیردەکەنەوە ماکیاژکردن ئاسانە و هیچ کێشەیەکی نیە هەر چۆنێک بیکەیت، بەڵام بەپێچەوانەوە، ئەگەر ماکیاژەکەت بە هەڵە بکەیت شێوەی روخسارت تێدەدات و سەرنجراکێشیت کەم دەکاتەوە، خانمە مەیکئەپئارتیستێکی هندی چەند یاسایەکی بڵاوکردوەتەوە، پێویستە هەمو خانمێک جێبەجێی بکات بۆ ئەوەی بە جوانی دەربکەوێت.

یەکەم: برۆکانت لەگەڵ شێوەی روخسارت بگونجێت، نابێت زۆر برۆکانت پڕ بکەیت، پێویستە بەینی برۆکانت هێندەی پەنجە گەورەت مەودای هەبێت.

دوەم: دوای ڤیدیۆی فێرکاری ماکیاژ مەکەوە، زۆر هەڵەیە ئەگەر هاوشێوەی مەیکئەپ ئارتیستەکان ماکیاژ بکەیت، چونکە بە پێی شێوەی روخسار ماکیاژەکە دەگۆڕێت، هەروەها ئەوان روناکیەکی زیاتر بەکاردەهێنن لە کاتی ڤیدیۆ تۆمارکردن، جیاوازە لەوەی کە بەراستی هەیە.

سێیەم: زۆر بەکارهێنانی هایلایت وادەکات ئەو بەشەی روخسارت چەور دەربکەوێت، پێویستە دوربکەویتەوە لە بەکارهێنانی هایلایت بۆ لوت و رومەت.

چوارەم: پێش بەکارهێنانی سوراو شێدارکەرەوەی لێوبەکاربهێنە، پاشان بە قەڵەم لێواری لێوت رەنگ بکە، لەگەڵ رەنگە سەرەکیەکە تێکەڵی بکە.

ئه‌م بابه‌ته 26366 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP