10 رێگە بۆ ئەوەی شانازی بەخۆتەوە بکەیت


خەندان لایف

شەرم کردن لە خۆت و بەردەوام لۆمەکردنی خۆت لە ئەنجامی شانازی نەکردنە بە خودی خۆتەوە، ئەو کەسانەی شانازی بە خۆیانەوە دەکەن زیاتر سەرکەوتوترن لە ژیادا، چونکە هەمیشە نرخی خۆیان و هەوڵەکانیان دەزانن، دەتوانیت بە چەند رێگەیەک هەستی متمانەبەخۆبونت زیاد بکەیت.

یەکەم: شەرم لە ئەو شتانە مەکە کە بەدەستتهێناون، هەوڵی شاردنەوەیان مەدە.

دوەم: خۆت بە کەسانی دیکە بەراورد مەکە، چونکە هەمیشە هەستی خۆ بەکەم زانینت لادروست دەبێت.

سێیەم: هەوڵەکانت تەنیا بۆ خۆت بێت نەک بۆ ئەوەی تواناکانت لای کەسانی دیکە دەربخەیت.

چوارەم: شانازی بە بڕیارەکانتەوە بکە.

پێنجەم: چاوەڕێی ئەوەمەکە کەسانی دیکە هەڵت بسەنگێنێت، بەڵکو خۆت کارەکانت هەڵبسەنگێنە.

شەشەم: هەمیشە بیر لەو رەفتارە ئەرێنیانە بکەرەوە کە لە تۆدا هەیە وەکو (بەخشندەیی، راستگۆیی، متمانەپێکراو، یان هەر شتێکی دیکە کە لە تۆدا هەیە).

حەوتەم: هەوڵبدە کەسایەتیت بەهێزبکەیت لە رێگەی خوێندنەوەی کتێبی سود بەخش.

هەشتەم: بەرپرسیاریەتی هەر کارێک بگرە ئەستۆ کە ئەنجامی دەدەیت، لە هەڵەکانتەوە فێرببە.

نۆیەم: هەر کارێک کە ئەنجامی دەدەیت هەوڵی تەواوەتی بۆ بدە، چونکە وادەکات شانازی پێوە بکەیت.

دەیەم: ئەو کارانە ئەنجامبدە کە دڵخۆشت دەکەن.

 

ئه‌م بابه‌ته 30808 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP