لیۆناردۆ دیکاپریۆ لەگەڵ ئەکتەرێکی بەناوبانگ بەشداری فیلمێک دەکات

خەندان لایف

لیۆناردۆ دیکاپریۆ لەگەڵ رۆبێرت دی نیرۆ، بەشداری فیلمێکی نوێ دەکەن لە دەرهێنانی مارتین سکۆرسیس دەبێت.

ئەو دو ئەکتەرە لە ساڵی 1993 پێکەوە لە فیلمی This Boy’s Life دەرکەوتن، دواتر هیچ فیلمێکی دیکەیان پێکەوە نەبوە، بەڵام لیۆناردۆ لە ئاهەنگی خەڵاتی SAG رایگەیاند لەگەڵ دی نیرۆ پێکەوە بەشداری لە فیلمێک دەکەن کە لەلایەن هەمان دەرهێنەری فیلمی The Irishman کاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامدەدرێت.

Killers of the Flower Moon ناوی ئەو فیلمە دەبێت، چیرۆکەکەی لە کتێبێکی دەیڤد گران وەرگیراوە، کە لە ساڵی 2017 یەکێک بو لە پڕفرۆشترین کتێبەکان، بریارە لە مانگی ئازار دەستبگرێت بە وێنەگرتنی فیلمەکە.

 

ئه‌م بابه‌ته 4312 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP