بە وێنە؛ موعین ئەسفەهانی لەگەڵ هاوسەرەکەی یادی لەدایکبونی دەکاتەوە

خەندان لایف

هونەرمەندی ناوداری فارس، موعین ئەسفەهانی، لەگەڵ هاوسەرەکەی یادی لەدایکبونی دەکاتەوە.

موعین ئەسفەهانی یادی 68 ساڵەی لەدایکبونی کردەوە، لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمه‌ڵایەتی ئینستاگرام وتی "من و هاوسەرەکەم سوپاسگوزاری بۆ هەوادارەکان دەردەبڕین لەبەرامبەر ئەو هەمو پیرۆزباییەی رۆی لەدایکبونەکەم و بڵاوکردنەوەی ئەلبومە نوێیەکەم"

موعین یەکێکە لە ناودارترین گۆرانیبێژەکانی ئێران و خاوەنی هەوادارێکی زۆرە لە سەرجەم وڵاتانی جیهانەوە، بەتایبەت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ناوی تەواوی (نصرالله معین نجف ێبادی) لەدایکبوی ساڵی 1952 ەو خاوەنی 18 ئەلبومە، دانیشتوی ئەمریکایە و دوجار هاوسەرگیری کردوە و دو کچی هەیە. 

 

ئه‌م بابه‌ته 14003 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP