ڤیدیۆ.. لەپەخشی راستەخۆدا هەواڵی مردنی دایکی پێدەدرێت

خەندان لایف

خانمە گۆرانیبێژێکی تەمەن 14 ساڵ، کە بەشداری بەرنامەیەکی دەنگخۆشی کردبو، بەمەبەستی بەدەستهێنانی پلەی یەکەم و تەرخانکردنی پارەکەی بۆ چارەسەری دایکی، بەڵام لەکاتی بەشداریکردنی هەواڵی مردنی دایکیان پێدا.

جەنای تەمەن 14 ساڵ، کە دانیشتوی وڵاتی ئیندۆنیسیایە، لەکاتی بەشداریکردنی لەو بەرنامەیە، بە لیژنەی دادوەرانی وت دەیەوێت ببێت بە براوەی بەرنامەکە و پارەکەی بۆ چارەسەر نەخۆشییەکەی دایکی وەربگرێت کە توشبوی نەخۆشی شەکرەیە.

دوای ئەوەی جەنا توانی دەنگی لیژنەی دادوەری بەدەست بهێنێت و سەربکەوێت بۆ قۆناغی دواتر، ستافی پرۆگرامەکە پێیان باشبو تەلەفون بۆ دایکی جەنا بکەن و هەواڵی سەرکەوتنی کچەکەی پێبدەن.

بەڵام لەبری دایکی، مامی جەنا وەڵامی تەلەفونی دایەوە و وتی "جەنا، دایکت وتی کە بەهێزبیت، پێویستە ئیتر ئاگاداری خێزانەکەت بیت، ئێمە ئەومان خۆشدەویست، بەڵام دیارە خودا زیاتری خۆشدەویست و بانگی کرد بۆلای خۆی، دایکت کۆچی دوایی کرد".

 

ئه‌م بابه‌ته 35963 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP