لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە


خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ ی کانونی دوەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
قورسایی و بەربەستێکی زۆر هەیە لە بەردەمتدا، پێویستە کارەکانت رێکبخەرەوە، لە پەیوەندی سۆزداریدا پێویستە هەڵەکانی رابردو دوبارە نەکەیتەوە، پێویستە جەستە و دەرونت لەرێگای چالاکی جۆراوجۆرەوە بحەوێنیتەوە، توڕەبون ناکۆکی لە نێوان ئەندامانی خێزانەکەت دروست دەکات.

گا 20\4 - 20\5
خۆتبەدوربگرە لە بیرکردنەوەی نەرێنی لەلایەنی پیشەییەوە، هەرگیز توڕەیی خۆت بەسەر خۆشەویستەکەتدا دەرمەبڕە، چونکە کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر پەیوەندییەکەتان، پێویستە شەوانە لە کاتی خۆیدا بخەویت و خۆت ماندو نەکەیت، ئەم چەند رۆژە خۆت لە سترێس بەدور بگرە.

دوانە 21\5 - 20\6
پێش ئەوەی هیچ بڕیارێک بدەیت لەلایەنی پیشەییەوە، دەبێت هەوڵبدەیت بەدواداچونی بۆ بکەیت، خۆشەویستەکەت یان هاوسەرەکەت رەنگە ئەم ماوەیە بیەوێت بزانێت تۆ تا چەند پەیوەستیت بە راستگۆیی و بەهێزبونی پەیوەندییەکەتانەوە، رەنگە تەندروستیت کەمێک ناجێگیر بێت، بەڵام کاتییە و پێویست ناکان نیگەران ببیت.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
متمانە بەخۆبون یارمەتیت دەدات بۆ ئەوەی بەربەستەکانت تێپەڕێنیت و هەنگاوی گەورە بنێیت، بەشداری چالاکی و بۆنە کۆمەڵایەتییەکان بکە، بۆ ئەوەی ئازیزان و هاوڕێکانت لەخۆت بێزارنەکەیت، ئێستا کاـیکی زۆر باشە بۆ ئەوەی هەستەکانت بۆ ئەو کەسە دەربخەیت کە خۆشت دەوێت. باشترە کاتێک بۆ حەوانەوە لە ماڵەوە تەرخان بکەیت.

شێر 23\7 - 22\8
پارێزگاری لە تواناکانی خۆت بکە لە کارەکەت، لەپێناو بەدیهێنانی ئامانجەکانت، پەیوەندیە کۆمەڵایەتییەکانت بەهێزدەبێت، بەهۆی رەفتارەکانی خۆتەوە، ئەم چەند رۆژە ئەرکیکی زۆر لەسەر شانە، گوێگرتن لە میوزیکێکی ئارام دەرونت ئارام دەکاتەوە.

فەریک 23\8 - 22\9
بەهۆی بەرپرسانی کارەکەتەوە پەرۆشیت بۆ پیشەکەت لەدەستدەدەیت، ئەرکێکی گەورەت لەسەرە بۆ ئەوەی پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت یان هاوبەشی ژیانت بەهێز بکەیت، راهێنانی وەرزشی فەرامۆش مەکە لایەنی کەم بەپێ رۆیشتن.

تەرازو 23\9 - 22\10
رەنگە کەسانێک هەوڵبدەن وێنەی تۆ لە کارەکەت ناشرین بکەن، بەڵام دەبێت متمانەت بە خۆت هەبێت و روبەڕو ببیتەوە، ئەندامانی خیزانەکەت بە تەواوی پاڵپشتیت دەکەن، کاتێک توشی هەر کێشەیەک دەبیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت، پێویستە لەسەرخۆ رەفتار بکەیت، توانایەکی ئەرێنیت هەیە بۆ زاڵبیت بەسەر دەرون و جەستەتدا.

دوپشک 23\10 - 21\11
ئەمڕۆ کاتێکی گونجاوە بۆ جێبەجێکردنی تەواوی ئەرکەکانت، رێگامەدە کەسە نزیکەکانت یان دورەکان دەستوەربدەنە پەیوەندی سۆزداری یان هاوسەرگیریتەوە، چونکە کاریگەری نەرێنی دەبێت،  سەرکەوتو دەبیت لە ئەنجامدانی هەر کارێکی نوێ، هیچ دەرمانێکی پزیشکی بەبێ راوێژکردن بە پزیشک مەخۆ، چونکە زیانی بۆ تەندروستیت هەیە.

کەوان 22\11 - 21\12
کارێکی باش نییە هەموو کاتەکانی ژیانت بۆ پیشەکەت تەرخان بکەیت، هەموو شتێک مافی خۆی پێبدە، دوربکەوەرەوە لە گفتوگۆی توند لەگەڵ خۆشەویستەکەت، چونکە کاریگەری نەرێنی هەیە، وەستانی زۆر و ماندوبون زیانی هەیە، ئەمرۆ رۆژیکی باش دەبێت لەلایەنی داراییەوە.

گیسک 22\12 - 19\1
هەمیشە هەوڵبدە سەرنج بخەرە سەر پرۆژە و ئامانجەکانت، متمانەت بە خۆت هەبێت، بەڵام راهێنانی زیاتر بە خۆت بکە، بەهۆی کێشەی خێزانییەوە ئەم ماوەیە سەرقاڵ دەبیت، بەڵام دەبێت هێمن و دادپەروەربیت، ئەگەر هەست بە ناجێگیری تەندروستیت کرد، سەردانی پزیشک لەیادمەکە.

سەتڵ 20\1 - 18\2
لەخۆتەوە هیچ بڕیارێکی خێرامەدە بەهۆی کاریگەری قسەی هاوپیشەکانتەوە، پەیوەندی سۆزدایت بە قۆناغێکی باش تێپەڕدەبێت پڕە لە سۆز و میهرەبانی، بەڵام رێگامەدە رۆتین زاڵبێت و کەشی رۆمانسی دروستبکە، کاتێک هەست بە توڕەیی دەکەیت، هەوڵبدە بەشێوەیەکی بێدەنگ چارەسەری بکە.

نەهەنگ 19\2 - 20\3

کاتێک هەست بە گومان و ئاڵۆزی دەکەیت، هەوڵبدە راوێژ بە کەسانی پسپۆڕبکە، بۆ ئەوەی کێشەکان بە ئاسانی تێپەڕێنیت، وازبهێنە لە یادگارییەکانی رابردو لەلایەنی سۆزدارییەوە و هەوڵی گۆڕانکاری بدە، رەنگە روبەڕوی کێشە ببیتەوە ئەگەر بەباشی هەڵسوکەوت لەگەڵ هاوپیشەکانت نەکەیت، باشترە پەیڕەوی سیستمێکی خۆراکی تەندروست بکەیت.

ئه‌م بابه‌ته 57291 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP