لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ بخوێنەرەوە


خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 24ی کانونی دوەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
رێگامەدە بەربەست و قورساییەکان خواست و هیواکانت لەلایەنی پیشەییەوە لەناوبەرن، هەموان لە دەوری تۆدا هەست بە ئاسودەیی دەکەن، چونکە هاوکاریان دەکەیت، رەنگە تەندروستیت باش نەبێت، بەڵام کاتییە.

گا 20\4 - 20\5
کەمێک بە ئاگاوە کارەکانت جێبەجێبکە و چانسی نوێ لەدەست خۆت مەدە، بوێرانە هەنگاو بنێ، کەسێکی نەرمونیان و بەسۆزیت بەرامبەر هەموان، ئەمەش وادەکات متمانەت لای هەموان هەبێت، وازبهێنە لە خواردنی زۆر و راهێنانی وەرزشی ئەنجام بدە.

دوانە 21\5 - 20\6

هەرگیز کاروچالاکیەکانت دوامەخە، چونکە زیانت پێدەگەیەنێت، ئێستا کاتی گونجاوە بۆ ئەوەی بە ستراتیژیەکی نوێوە هەنگاو بنێیت، لایەنی سۆزداریت زۆرباشە و پێویستە کاتێکی زیاتر بۆ خۆشەویستەکەت تەرخان بکەیت، گەڕان لەناو سروشتدا دەرونت ئارام دەکاتەوە.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
پشتیوانی هاوپیشەکانت قبوڵ بکە بەشێوەیەکی گونجاو، چونکە یارمەتیدەرن بۆ ئەوەی هەنگاوی باشتر بنێیت، بایەخ بە ئازیزانت بدە و خۆشەویستی خۆت دەربڕە، بۆ ئەوەی پەیوەندیە کۆمەڵایەتییەکانت بەهێزبێت، راهێنانی وەرزشی بەتوانات دەکات لەلایەنی جەستەییەوە.

شێر 23\7 - 22\8
رەنگە روبەڕوی پرسیارێکی زۆر بیتەوە لەلایەنی پیشەییەوە، بەڵام دەبێت ئامادەبیت بۆ ئەوەی روبەڕوی بیتەوە، خاوەن کەسایەتیەکی سروشتی سەرنجڕاکێشیت، ئەمەش وادەکات کەسانێکی زۆر سەرسامت بن، یەکێک لەو کەسانە هاوبەشی ژیانت دەبێت، پێویست ناکات بە هەموو قسەیەک کاریگەربیت و توشی خەمبیت، چونکە کاریگەری نەرێنی هەیە.

فەریک 23\8 - 22\9
کاتێک توشی کێشەیەک دەبیت، پێویستە ئاگاداری کاردانەوەکانت بیت، بۆ ئەوەی لەلایەنی پیشەییەوە زیان بە پێگەکەت نەگات، لە رۆژانی داهاتودا سەرکێشی چاوەڕێت دەکات و دڵخۆش دەبیت، گرنگە سیستمی خۆراکی بەسود پەیڕەوبکەیت، بۆ ئەوەی کێش هاوسەنگ بێت.

تەرازو 23\9 - 22\10

پەیوەندیت لەگەڵ هاوپیشەکانت زۆرباشە و کارکردنی بە کۆمەڵیش وادەکات هەنگاوی باشتر بنێیت، پێویستە پەیوەندیە کۆمەڵایەتییەکانت بەهێزتر بکەیت، کەسێکی هێندە میهرەبان و بەسۆزیت، بە بابەتێکی هەستیار و سادە توشی خەم دەبیت، ئەمەش وادەکات لاوازبیت.

دوپشک 23\10 - 21\11
گەڕانی بەردەوام بەدوای کارێکی نوێدا، مانای بەهێزی تواناکانی تۆ و بەدیهێنانی ئامانجەکانت دەگەیەنێت، هەربۆیە دەبێت هەمیشە ئامادەبیت بۆ روبەڕوبونەوە، هەمیشە کاتێکی زیاتر بۆ هاوبەش و خۆشەویستی ژیانت تەرخان بکە، تا هەست بە تەنهایی نەکەیت، بەهەمانشێوە پێویستی بە پشتیوانی تۆ هەیە، هێندە ژیانی خۆت مەکەرە قوربانی کار و ماندوبونی زۆر و بێ سوود.

کەوان 22\11 - 21\12
هەوڵبدە خۆت بەدوربگرە لە هەر هۆکارێک یان هاوپیشەیەکەت کە بێزاردەکات، گۆڕینەوەی سۆز و خۆشەویستی بە رێزەوە لەگەڵ خۆشەویستەکەت یان هاوبەشی ژیانت، بنەمای سەرەکی بۆ بەردەوامبون، دەبێت بەشێوەیەکی ئەرێنی لە توانا و وزەکانی خۆت بڕوانیت بۆ ئەوەی کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستیت نەبێت

گیسک 22\12 - 19\1
هەندێک کەس هەوڵدەدەن بەربەست بۆ دروست بکەن، گرنگە بزانیت چۆن روبەروی دەبیتەوە، باشترە لە ژیانی رۆتینی لەلایەنی سۆزدارییەوە بێیتەدەرەوە و گۆڕانکاری بکەیت، تا پەیوەندیت باشتر بێت،مۆڵەت وەرگرتن و ماوەیەک حەوانەوە گرنگە بۆ تەندروستیت.

سەتڵ 20\1 - 18\2
هاوکاریکردنی هاوپیشەکانت و رێنماییکردنیان هەنگاوێکی باشە، بۆ ئەوەی لەلایەنی پیشەییەوە بەرەوپێش بچیت و بەرپرسانت رازیبکەیت، پێویستە بزانیت چۆن لەلاێەنی کۆمەڵایەتییەوە مامەڵەدەکەیت و متمانەی هەموان بەدەستدەهێنێیت، زیادەڕەوی مەکە لە خواردنەوە کافاینەکان، چونکە کاریگەری نەرێنی لەسەر ئامێری هەرس هەیە.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
‎لەگەڵ هاوپیشەکانت بەشێوەی گروپ کاردەکەیت، ئەمش هەلێکی باشە بۆ ئەوەی سود ببینیت، لەلایەنی کۆمەڵایەتییەوە هەوڵبدە زیاتر نزیکبیتەوە لە ئازیزانت، تەندروستیت باشە و پێویستە بایەخ بەو هۆکارانە بدەیت کە دەرونت ئارامدەکاتەوە.

ئه‌م بابه‌ته 38553 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP