چەند رێگەیەکی کاریگەر بۆ ئەوەی یادەوەریت بەهێزبکەیت


خەندان لایف

زۆر کەس بەهۆی سەرقاڵیەوە یان زۆر بەکارهێنانی ئامێرەکانی تەکنەلۆژیا کێشەی بیرچونەوەی هەیە و ناتوانێت یادەوریەکانی بیر بمێنێت، کە زۆر کات روبەڕوی دۆخی ناخۆش دەبێتەوە، چەند رێگەیەک هەیە کە یارمەتی بەهێزبونی بیرەوەری دەدات، مێشک چالاک دەکات.

یەکەم: رۆژانە بڕی پێویست بخەوە، چونکە کەم خەوی هۆکارێکە بۆ ئەوەی سەرنجت کەم بێت و توشی بیرچونەوە ببیت.

دوەم: ئەو یاریانە ئەنجامبدە کە مێشک بەهێز دەکەن وەکو کیوب، سۆدوکو و پەزڵ.

سێیەم: کات بۆ هاوڕێکانت و کۆبونەوەی خێزانی تەرخان بکە.

چوارەم: کەمترین کات ئامێرە تەکنەلۆژیەکان بەکاربهێنە.

پێنجەم: وەرزش ئەنجامبدە، لانی کەم هەفتەی چوار رۆژ بۆ وەرزش تەرخان بکە.

شەشەم: هەوڵبدە فێری شتی نوێ ببە، وەکو فێربونی زمان یان پیشەی نوێ، گرنگ نیە چەند سەختە، یارمەتی بەهێزبونی یادەوەری دەدات.

حەوتەم: خۆت لە سترێس بودوربگرە.

هەشتەم: لە تەندروستیت دڵنیابەرەوە و سەردانی پزیشک بکە بۆ ئەوەی دڵنیابیتەوە لەوەی بیرچونەوەت پەیوەندی بە کێشەیەکی تەندروستی دیکەوە نیە.

نۆیەم: بڕێکی زۆر لە ئاو بخۆرەوە، گرنگی بە خواردنی برۆکلی، گوێز، بادەم، قاوە، چای سەوز، هێلکە بدە.

ئه‌م بابه‌ته 10624 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP