بۆ هاوسەران.. چەند رێنماییەک بۆ هەبونی ژیانێکی سەرکەوتو


خەندان لایف

دوای ئەنجامدانی هاوسەرگیری ئەوەی کە هۆکارە بۆ ئەوەی ژیانێکی سەرکەوتوتان هەبێت ئەوەیە بزانیت چۆن مامەڵە لەگەڵ کێشەکان دەکەیت و چارەسەریان دەکەیت، هەروەها شێوازی رەفتارکردن و هەڵسوکەوت بنەمای سەرەکی ژیانێکی سەرکەوتوە، چەند رێنماییەک یارمەتیدەرن بۆ ئەوەی پەیوەندیەکی خێزانداری سەرکەوتوت هەبێت.

یەکەم: خۆپەرست مەبە

ئەگەر دەتەوێت ئەو پەیوەندیە بۆ هەمیشە درێژە بکێشێت پێویستە لە خۆپەرستی دوربکەویتەوە.

دوەم: هەبونی رێز و متمانە
پێویستە پەیوەندیەکەتان لەسەر بنەمای متمانە بنیادبنێن و رێز لە بیر و بۆچون و کەسایەتی بەرامبەرەکەت بگریت، دەتوانیت بەم شێوازە تەواوی کێشەکانت چارەسەر بکەیت.

سێیەم: چاوەڕی مەکە هاوسەرەکەت نایاب بێت
هیچ کەسێک بێ کەموکورتی نیە، بیرکردنەوەیەکی منداڵانەیە ئەگەر چاوەڕێ بکەیت هاوسەرەکەت کەسێکی نایاب و بێ کەموکورتی بێت، بەو شێوەیەی کە هەیە خۆشت بوێت.

چوارەم: هەڵەکانی قبوڵ بکە
قبوڵکردنی هەڵەکان و لێبوردەیی بنەمایەکی دیکەی ژیانێکی سەرکەوتوە.

پێنجەم: تێگەیشتن لە بەرامبەر
هەوڵمەدە وا لە هاوسەرەکەت بکەیت بە تەواوی هاوشێوەی تۆ بیر بکاتەوە، لە تێروانینەکانی تێبگە، بەم شێوەیە زیاتر لەیەکتر تێدەگەن.

ئه‌م بابه‌ته 10410 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP