کاردانەوەی ئەنجیلینا جولی چیبوە کاتێک وێنەکانی براد پیت و جێنیفەر ئانیستنی بینیوە؟


خەندان لایف

دوای ئەوەی جێنیفەر ئانیستن و براد پیت پێکەوە لە ئاهەنگی خەڵاتی SAG بینران، وێنەکانیان دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبو و زۆرینەر هەوادارانیان چاوەڕوانی کاردانەوەی ئەنجیلینا جولیان دەکرد دوای بینینی وێنەکان.

سەرچاوەیەکی نزیک لە ئەنجیلینا جولی بە ماڵپەڕی HollywoodLife راگەیاند "ئەنجیلینا گرنگی بە دەرکەوتنی براد پیت و حێنیفەر نادات لەو ئاهەنگەدا و بۆی گرنگ نیە، دەزانێت ئەوان هاوڕێن و بڵاوبونەوەی ئەو وێنانە ئاساییە بۆ ئەنجیلینا".
Image result for brad pitt and jennifer aniston
دەربارەی ئاهەنگەکە هەمان سەرچاوە ئاشکرایکرد، "ئەنجیلینا جولی و منداڵەکانیشی تەماشای ئەو ئاهەنگەیان نەکرد، بەلایەوە گرنگ نەبو و هیچ قسەیەکی دەربارە ناکەن".

براد پیت لە ساڵی 2014 ھاوسەرگیری لەگەڵ ئەنجلینا جولیدا کرد، بەڵام لە 2016 جیابونەوە، خاوەنی شەش منداڵن کە تەنها دوانیان منداڵی ڕاستەقینەی خۆیانن.

ئه‌م بابه‌ته 75695 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP