بە ڤیدیۆ.. تەیلەر سویفت ژیانی دەکات بە فیلم

خەندان لایف

تەیلەر سویفت، ترەیلەری فلیمە نوێیەکەی بڵاوکردەوە بە ناوی  Miss Americana، کە فیلمیکە دەربارەی ژیانی خۆی.

فیلمی دیکۆمێنتاری Miss Americana، دەربارەی ژیانی تایبەتی تەیلەر سویفتە، یەکەمین ترەیلەر بڵاوکرایەوە، تەیلەر دەربارەی فیلمەکەی وتی "دوای ماوەیەکی زۆر بڵاوکرایەوە، من بوم بە ئەو کەسەی کە هەموان دەیانویست ببم، فیلمەکە دیوێکی دیکەی ژیانم نیشان دەدات کە زۆر کەس پێی ئاشنا نەبوە".

فیلمەکە لەلایەن ئێمی وینینگ، کاری دەرھینانی بۆ ئەنجام دەدرێت و 31ی ئەم مانگە لە تۆڕی نێتفلیکس و شاشەی سینەماکان نمایش دەکرێت.

تەیلەر سویفت لە ساڵی 1989 لەدایک بوە، یەکێکە لە هونەرمەندە ئەمەریکییە هەرە سەرکەوتوەکانی بواری میوزیکی پۆپ، چەندین ئەلبومی پێشەنگی دەرکردوە و هەندێک لە کلیپە میوزیکیەکانی زیاد لە ملیارێک بینەریان تێپەڕاندوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 4502 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP