ئەو ستایلانەی پێویستە دوای 40 ساڵی نەیپۆشیت


خەندان لایف

گرنگ نیە لە چ قۆناغێکی ژیانتدایت، بەلام گرنگە ئەو ستایلانەی دەیپۆشیت لەگەڵ تەمەنتدا گونجاو بن، گرنگە لەدوای 40 ساڵیەوە رێکپۆشی و شیک پۆشی خۆت لەدەست نەدەیت، باشترە لەم ستایلی جلوبەرگانە دوربکەویتەوە.

یەکەم: رەنگی زۆر دیار
بێگومان بەو واتایە نایەت لە جلی رەنگاو رەنگ دوربکەویتەوە، بەڵام باشترە لە رەنگی زۆر دیار و زەق دوربکەویتەوە.

دوەم: ئەو جلانەی لۆگۆی پێوەیە
مەرج نیە تەنیا جلی سادە بکەیت، بەڵام دوربکەوە لەو جلانەی لۆگۆ یان ناوی براندەکەی لەسەرە.

سێیەم: جلی زۆر کراوە
وریای جلەکانت بە لەوەی زۆر کراوە نەبن، کە جەستەت زۆر دەربخات.

چوارەم: پێڵاوی تەنگ
رەنگە چونە دەرەوەی کچانە تەواو نەبێت، بەڵام گرنگە پارێزگاری لە تەندروستیت بکەیت و لەو پێڵاوانە دوربکەویتەوە کە تەنگن، یان نائاسودەیت پێیانەوە.

پێنجەم: کەمەری لاستیکی
جگە لە وەرزشکردن بۆ کاتی ئاسایی باشترە نەیپۆشیت.

شەشەم: ئەو جلانەی لەناو کۆمەڵگا ناگونجێن
باشترە لەسەر رۆتیناتی شێوازی جل پۆشینت بەردەوامبیت، دوربکەوە لەو جلانەی لەناو خەڵکیدا نەگونجاوە.

حەوتەم: پانتۆڵی کەمەر کورت
لەگەڵ ئەوەی لە ئێستادا بە رێژەیەکی کەمتر بەکاردەهێندرێت، بەڵام باشترە پانتۆڵی کەمەر بەرز بپۆشیت.

هەشتەم: پوتی سەرو ئەژنۆ
لەگەڵ ئەوەی ئەم ستایلە زیاتر لەناو ئەستێرەکان باوە، ئەگەر تا ئێستا پۆشیوتە باشترە لەدوای تەمەنی 40 ساڵی نەیکەیت.

نۆیەم: زیادەڕەوی کردن لە خشڵ و ئێکسیسوارات
گرنگە ئەو جلانەی دەیپۆشیت لەگەڵ ئێکسیسوارات رێکی بخەیت، بەڵام زیادەرەوی لە بەکارهێانی مەکە.

دەیەم: ملوانکەی زۆر کورت یان چۆکەر
زیاتر سەرنجی خەڵکی رادەکێشێت، باشترە ملوانکەی ئاسایی بکەیت.

یانزەیەم: سوراوی بریسکەدار
باشترە ئەو سوراوانە بکەیت کە قەیفەیی و ماتن، دوربکەویتەوە لە رەنگی بریسکەدار.

دوانزەیەم: نینۆکی درێژ
باشترە نیۆکەکانت بە شێوەیەکی سروشی دابنێیت و دوربکەویتەوە لە نینۆکی درێژ.

ئه‌م بابه‌ته 17634 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP