ڤیدیۆ.. پیتزایەکی 103 مەتری لە ئوسترالیا دروستکرا


خەندان لایف

رێستۆرانتی ئیتاڵی مارگرێتا لە ئوستڕالیا، بەمەبەستی کۆکردنەوەی پارە بۆ پیاوانی ئاگرکوژێنەوە، کە بەرەنگاری سوتانی دارستانەکانی ئوستڕالیا دەبنەوە، پیتزایەکی بەدرێژی 103 مەتر دروستکرد.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ چوارشەممە رێستۆرانتی ئیتاڵی مارگرێتا لە ئوستڕالیا پیتزایەکی بەدرێژی 103 مەتر دروستکرد، کە داهاتەکەی دەبەخشێت بە پیاوانی ئاگرکوژێنەوەی ئوستورالیا، کە شەو و رۆژ کاردەکەن بۆ بەرەنگاربونەوەی سوتانی دارستانەکانی ئوستڕالیا.

پیتزاکە بەپارچەی یەک مەتری دروست دەکرابو پاشان بەیەکەوە لکێنرا، بەهۆی فڕنێک کە توانای تێپەڕبونی پیتزاکەی هەبو پێیدا برژێنرا.

ماوەی دروستکردنی پیتزاکە چوار کاتژمێری خایەند، زیاتر لە چوار هەزار پاچەی گۆشتی تێدا بەکارهات.

لەئێستادا رێستۆرانتەکە پێشبڕکێیەکی سازکردوە بۆ مەزەندەکرنی کێشی ئەو ئاردەی کە بۆ دروستکردنی پیتزاکە بەکارهاتوە.

ئه‌م بابه‌ته 3065 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP