پێنج ئامۆژگاری بۆ ئەوەی لەنەخۆشی بەدوربیت


خەندان لایف

مانەوەت بە شێوەیەکی تەندروست سەخت نیە، تەنیا پێویستە چەند رێنماییەک جێبەجێ بکەیت، و وریای جۆری خۆراک بیت، هەروەها چەند میتۆدێک هەیە کە کاریگەری لەسەر تەندروستی هەیە، دەبێتە هۆی مانەوەت بە تەندروستی.

یەکەم: خۆرانی تەندروست
دوربکەوە لە خواردنی چەوری نا تەندروست، کە هۆکارن بۆ دروستبونی نەخۆشی، لەبری ئەوە سیستمی خۆراکیت ڕێکبخە، ئەو خۆراکانە بخۆ کە دژە ئۆکسانن و دژی نەخۆشی ڤایرۆسی دەجەنگێت.

دوەم: ئاو
ئەگەر بڕیاری ئەوە دەدەیت ژیانێکی تەندروستت هەبێت پێویستە لە خواردنەوەی ئاوەوە دەست پێبکەیت، چونکە خواردنەوەی ئاو پارێزگاری لە تەندروستی تەواوی جەستە دەکات.

سێیەم: جوڵەی تەندروست
وەرزش کردن بەتایبەتی رۆیشتن، تەندروستی باشتر دەکات، پێویستە وەرزش کردن بکەیت بۆ رۆتیناتی ژیانت، کە پارێزگاری لە کێشت و تەندروستیت دەکات.

چوارەم: بازارکردن
پێویستە لە کاتی بازارکردن وریابیت لەو خۆراکانەی هه‌ڵیدەبژێریت، ئەو خۆراکانە هه‌ڵبژێرە کە چەوری کەم، خوێی کەم، شەکری کەمی تێدایە، هەروەها گرنگی بە کڕینی سەوزەوات بدە.

پێنجەم: جگەرە کێشان
پێویستە بە تەواوی خۆت کە جگەرە، نێرگەلە، ماددە کحولیەکان دوربکەویتەوە، کە هۆکارن بۆ دروستبونی نەخۆشیە درێژخایەنەکانی وەکو نەخۆشی دڵ، شێرپەنجە.

 

ئه‌م بابه‌ته 9110 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP