جیجی حەدید نهێنی جوانی پێست و رێکی لەشولاری ئاشکرا دەکات

خەندان لایف

خانمە مۆدێلی ناسراو جیجی حەدید نھێنی جوانی و رێکی لەشولاری ئاشکرا دەکات و دەڵێت هەرگیز ناچم بۆ جیم و وەرزشکردن.

جیجی حەدید، بەکێکە لەو خانمە مۆدێلانەی هەموانی سەرسام کردوە بە رێکی شێوەی جەستەی و جوانی پێست و قژی، جیجی لە میانەی چاوپێکەوتنێکدا نھێنی جوانیەکەی ئاشکرا دەکات.

زۆر کەس پێیان وایە ئەو خانمە مۆدێلە بەردەوام سەردانی هۆڵەکانی لەش جوانی دەکات، بەڵام جیجی ئەو قسانە رەتدەکاتەوە و دەڵێت، "پێم باشترە بمرم وەک لەوەی چەندین کاتژمێر بەدیار ئەو ئامێرانەوە بم لە هۆڵی لەش جوانی و سەرقاڵی راکردن و دابەزینی کێشم ببم".

ئەو خانمە مۆدێلە ئاشکرایکرد کە ئەو هۆکارەی وایکردوە جەستەی بەو شێوە رێکە بمێنێتەوە ئەوەیە کە گرنگی بە سیستمی خۆراکیەکانی دەدات، لەگەڵ ئەوەشدا مەلەکردن و پاسکیل سواری هۆکاری رێکی لەشولارین.

وتیشی "من لە دەرەوەی ماڵەوە گەورەبوم، بۆیە دەمەوێت ئەو چالاکیانەی ئەنجامی دەدەم لە ژینگەی دەرەوەدا بێت، بۆ نمونە مەلەکردن لە دەریادا، پاسکیل لێخورین لە هەر شوێنێکدا بێت".

دەربارەی نهێنی جوانی پێست و قژی وتی، "خۆراک و بەکارهێنانی ماکیاژی کەم هۆکارن بۆ ئەوەی پێست جوان بێت، هەروەها بەکارهێنانی دژە خۆر زۆر گرنگە لەبیری نەکەیت، بۆ قژیشم لە پشوەکاندا بەردەوام زەیتی گویزی هندی دەدەم لە قژم، شامپۆ بەکارناهێنم".

 

ئه‌م بابه‌ته 15190 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP