لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 23ی کانونی دوەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
پێش دەسپێک لەگەڵ هەر پرۆژەیەک هەوڵبدە بەدواداچونی بۆ بکە، هاوکات سەرجەم ئەو کێشانە چارەسەر بکە کە روبەڕوی خۆشەویستەکەت و خێزانەکەی بوەتەوە و کاریگەری نەرێنی لەسەر دروست کردون، ئەم ماوەیە هەست بە چالاکی و وزەیەکی زۆر دەکەیت و یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئەوەی وەرزشی باش بکەیت.

گا 20\4 - 20\5
باشترە بەخێرایی چارەسەری کێشەکانی پیشەکەت بکەیت لەرێگای گفتوگۆوە بەڵام ئاگاداربە لە بابەتی نادروست، خۆشەویستەکەت باس لە بابەتێک دەکات لەگەڵتدا کە بوەتە هۆی بێزارکردنی، بەڵام هەوڵبدە تێگەیشتن هەبێت، گرنگیدان بە گرفت وبابەتی بێ بایەخ زیان پێ دەگەیەنێت.

دوانە 21\5 - 20\6
ئەمڕۆ چانسێکی نوێ دێتە بەردەمت و لەلایەنی پیشەییەوە هەنگاوی نوێ دەنێیت، هەوڵبدە سۆز و خۆشەویستی خۆت بۆ خۆشەویستەکەت دەربڕە و یارمەتی بدە پێ بکەنیت، پێویستە ئەم ماوەیە پشو بدەیت بۆ ئەوەی بەشداری پرۆژە و چالاکی نوێ بکەیت.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
ئەمڕۆ کاتێکی گونجاوە بۆ ئەوەی زیاتر گرنگی بە کارەکەت بدەیت و کێشە و بەربەستەکان تێپەڕێنیت بەئاسانی، خۆشەویستەکەت راستگۆیانە مامەڵەت دەکات و رێز دەگرێت، هەربۆیە باشتر تۆش نەرمونیان بیت، باشترە کەمێک پشو بدەیت لەپێناو ئارامبونەوەی مێشکت و حەوانەی جەستەت.

شێر 23\7 - 22\8
لەکارەکەت روبەروی هەندێک گرفت و ناکۆکی دەبیتەوە، بەڵام ئاگاداربە لەخۆتەوە دەست وەرمەدەرە نێوانی هیچ یەکێک لە هاوپیشەکانتەوە، هێندە پەستان مەخەرە سەر خۆشەویستەکەت لەکاتێکدا کێشە و گرفتی هەیە، رەنگە تەندروستیت ئەم ماوەیە ناجێگیر بێت.

فەریک 23\8 - 22\9
توشی وەڕسبون دەبیت لە کارەکەت، هەربۆیە هەوڵبدە هەندێک گۆڕانکاری بکە، پەیوەندی سۆزداریت پێویستی بە راستگۆیی و بونی متمانە هەیە بۆ ئەوەی هەنگاوی نوێ بنێن سەرکەوتوانە، راهێنانی وەرزشی فەرامۆش مەکە.

تەرازو 23\9 - 22\10
کەشێکی ئارام زاڵە بەسەر تەواوی کارەکانتدا سەڕەڕای بونی پەستانێکی زۆری کارکردن، لەگەڵ هەندێک بابەتی سادە و ئاسان کێشە دروست مەکە و خێرا توڕەمەبە، بەهۆی زۆر کارکردنەوە هەست بە ماندوبون دەکەیت لەلایەنی جەستەییەوە.

دوپشک 23\10 - 21\11
لەلایەنی پیشەییەوە کارەکان بەشێوەیەکی ئەرێنی بەرێوەدەچێت و پێویستە متمانەت بەخۆت هەبێت، هاوکات ئاگاداری پەیوەندی سۆزداریت بە و هەوڵبدە متمانە دروست بکە لەپێناو هەنگاونان بەرەو داهاتو، پەستانی زۆری کارەکانت وادەکات کەمێک ئارەزوی خواردن تێکبچێت و ماندوبیت.

کەوان 22\11 - 21\12
وازبهێنە لە بڕیاڕدانی خێرا لەسەر هاوپیشەکانت و بە قسەی هەموان بڕوا مەکە و تەنها پشت بە خۆت ببەستە، خۆشەویستەکەت هەستی خۆیت بۆ دەردەبڕیت و سەرسامە بە خۆراگری و تواناکانی تۆ، هەست بەکەمێک ئازار دەکەیت بەهۆی توڕەی زۆری خۆتەوە.

گیسک 22\12 - 19\1
بەهۆی دواکەوتنی کارەکانتەوە لە شوێنی پیشەکەت، توڕەی بەسەرتدا زاڵە، گومان لە هەستەکانی خۆشەویستەکەت مەکە و هەوڵبدە تێگەیشتن هەبێت، هەستدەکەیت چالاکی زۆر و ماندوبون کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستیت هەیە.

سەتڵ 20\1 - 18\2
کەشوهەوای هێمن یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی زاڵبیت بەسەر تەواوی کار و ئەرکەکانتدا، هاوکات یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی زیاتر سەرنج بدەیت، رەخنەگرتنی زۆر لە خۆشەویستەکەت کێشەی گەورەی بەدواوەیە ئاگاداربە، کەمێک ئاگاداری تەندروستیت بە، هەوڵبدە پشو بدە و هێمن بە.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
سەرجەم ئەرکەکانت جێبەجێ بکە کە لە ئێستادا لێت داواکراوە، بۆ ئەوەی هەنگاوی نوێ بنێیت، لە خۆشەویستەکەت تێبگە لەم قۆناغە قورسەدا، هەرگیز لەسەر رابردوی بڕیاڕ مەدە، متمانە بون بەخۆت یارمەتیت دەدات بەربەستەکان تێپەڕێنیت.

ئه‌م بابه‌ته 57810 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP