هۆکاری جیابونەوەی ریهانا و ملیاردێرە سعودیەکە ئاشکرابو

خەندان لایف

لە چەند رۆژی رابردو ریهانا و حەسەن جەمیل جیابونەوە، سەرچاوەیەک ئاشکرایکرد بەردەوام حەسەن جەمیل ریهانای بێزار کردوە بەوەی کێشی زیاد بکات، ئەمەش هۆکاربوە بۆ جیابونەوەیان.

خانمە گۆرانیبێژ و بازرگان، ریهانا دوای سێ ساڵ لە پەیوەندی خۆشەویستی ئاشکرایکرد کە لە حەسەن جەمیل جیابوەتەوە و دو رێگای جیاوازیان هەڵبژاردوە.

سەرچاوەیەکی نزیک لە ریهانا بە گۆڤاری Harper's Bazaar راگەیاند "یەکێک لەو هۆکارەی وایکرد ریهانا و حەسەن جەمیل جیاببنەوە ئەوەبو حەسەن هەمیشە زۆری لە ریهانا دەکرد بۆ ئەوەی خۆراکی چەور بخوات و کێشی زیاد ببێت، لە کاتێکدا ریهانا بە پێی خشتەی خۆراکی خۆی نان دەخوات".

وتیشی "ئەمە یەکێک بوە لەو هۆکارانەی وایکردوە ریهانا دڵی حەسەن بشکێنێت، چونکە ریهانا بێزابوە بەو رەفتارانەی".

ئه‌م بابه‌ته 38032 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP