ئەو سێ ڤیتامینەی ئەگەر رێژەیەکی زۆری لێبخۆیت زیان بە تەندروستیت دەگەیەنێت


خەندان لایف

زۆرینەی خەڵکی لە کاتی کڕینی خۆراکدا رەچاوی ئەو ڤیتامین و ماددە خۆراکییە دەکەن کە لە پێکهاتەیدا هەیە، کە چەندین سودی گرنگ بە جەستە دەگەیەنێت، بەڵام  چەند ڤیتامینێک هەیە ئەگەر رێژەیەکی زۆری لێبخۆیت زیانت پێدەگات.

یەکەم: ئاسن
پێویستە وریابیت لە خواردنیدا و هاوسەنگی رابگریت بە شێوەیەک کە کەم نەکات بەڵام زۆر زیاد نەکات، پێویستە رۆژانە 8 گرام بخورێت، ئەگەر رێژەیەکی زۆری لێبخورێت مەترسی توشبون بە ئەلزەهیمەر و نەخۆشی دڵ زیاد دەکات، هەروەها بەبێ رێنمایی پزیشک حەپی ئاسن مەخۆ.

دوەم: ڤیتامین C
بە گشتی لە میوە مزرەکاندا هەیە، بەڵام زۆر خواردنی زیانی هەیە و مەترسی توشبون بە بەردی گورچیلە زیاد دەکات، باشترە گرنگی بە خواردنی پاپایا و شلیک بدەیت کە ڤیتامین C بە رێژەیەکی کەمتر تێدایە.

سێیەم: ڤیتامین D
کەمی خۆر وادەکات ڤیتامین D لە جەستەدا کەم بکات، پێویستە پزیشک بڕیاربدات ئایا ڤیتامین دی کەمە لە جەستەدا یاخود نەخێر، ئەم ڤیتامینە کاریگەری هەیە لەسەر هاوسەنگکردنی کێشی جەستە، ئەگەر زۆری لێبخورێت کێشی جەستە زیاد دەکات.

ئه‌م بابه‌ته 11488 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP