شەش ئامۆژگاری گرنگ بۆ هەڵبژاردنی ژوری منداڵ


خەندان لایف

رازاندنەوەی ژووری منداڵ پێویستە بە شێوەیەکی سەرنج راکێش بێت، لە هەمان کاتدا دەبێت بە شێوەیەک منداڵەکەت پارێزراو بێت و هەست بە سەلامەتی منداڵەکەت بکەیت تیایدا، باشترە لە کاتی هەڵبژاردنی ژوری منداڵەکەت ئەم چەند رێنماییە جێبەجێ بکەت.

یەکەم: ژورەکە بە شێوەیەک دیزاین بکە کە پارێزراو بێت بۆ منداڵەکەت، باشترە لێواری سیسەمەکەی لە دار دروستکرابێت.

دوەم: هەوڵبدە دوربکەویتەوە لە رەنگی زۆر کاڵ وەکو شینی کاڵ، پەمەیی کاڵ یان سپی، بەتایبەتی لە 5 ساڵی یەکەمی تەمەنیدا چونکە زو پیس دەبێت و ژورەکە ناخاوێن دەردەکەوێت.

سێیەم: سیسەمی نزم هەڵبژێرە بۆ منداڵەکەت، رەنگە بکەوێتە خوارەوە و ئازاری پێبگات.

چوارەم: شوێنی یاریەکانی ژورەکەی بە شێوەیەک بۆ دابنێ کە دەستی پێبگات، چونکە زۆر کات بۆ ئەوەی دەستیان بە یاریەکانیان بگات دەچنە شوێنی بەرز کە دواتر ئازاریان پێدەگات یان دەکەون.

پێنجەم: بەهیچ شێوەیەک ژوری منداڵەکەت تا تەمەنی 6 ساڵ لە قاتی سەرەوە دامەنێ، هەروەها باشترە ژورەکەی لە ژوری خۆت نزیک بێت.

شەشەم: تەلەفزیۆن یان ئامێری تەکنەلۆژی لە ژوری منداڵەکەت دامەنێ، چونکە زۆر بەکارهێنانی کاریگەری لەسەر گەشەی مێشکی دەبێت، پەیوەندیە کۆمەلایەتیەکانی لاواز دەبێت.

ئه‌م بابه‌ته 8160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP