چەند رێنماییەکی بەکارهێنانی زمانی جەستە پێویستە هەمو خانمێک بیزانێت

خەندان لایف

لە کاتی کارکردن، گفتوگۆکردن، یان کۆبونەوە پێویستە خانمان نیشانی بدەن کە متمانەیان بە خۆیان هەیە، زمانی جەستە دەرخەری کەسایەتییە و زۆر شت دەربارەی کەسایەتیت نیشان دەدات، گرنگە وریایی ئەو ئاماژانە بیت کە ئاستی متمانەبەخۆبونت نیشان دەدەن، پێویستە ئاگاداری ئەم رەفتارانە بیت.

یەکەم: پێکەنینی ساختە

پێکەنینی ساختە زۆر کات ئاماژەیە بۆ لاوازی خانمان یان دوڕویی، لەبری پێکەنین، هەوڵبدە زەردەخەنە بکە.

دوەم: تەماشاکردن لە سەر چاویلکەوە

تێڕوانینی کەسانی چواردەورت بەرامبەرت دەگۆڕێت، وادەردەکەوێت متمانەت بە خۆت نەبێت یان کەسانی دیکە بە کەم هەڵبەسنگێنیت.

سێیەم: جلوبەرگ
لەگەڵ ئەوەی کە پێویستە بایەخ بە جلوبەرگت بدەیت، هاوکات گرنگە ئەو جلەی دەیپۆشیت لەگەڵ ئەو شوێنە گونجاوبێت کە بۆی دەڕۆیت.

چوارەم: گرنگیدان بە شێوەی دانانی دەستت
لە کاتی گفتوگۆکردن بۆ ئەوەی متمانەبەخۆبونت دەربخەیت، دەستەکانت مەشارەوە، مەچەکت بە شلی دابنێ، ئاگاداربە لەوەی دەست بۆ قژ یان روخسارت نەبەیت، هەرگیز بە پەنجەت ئاماژە بۆ کەسێک مەکە، دەستەکانت بە ئاسایی دابنێ.

پێنجەم: شێوازی دانیشتن
هەرگیز لە کاتی دانیشتن، بەتایبەتتر دانیشتنی فەرمی، قاچت لەسەر قاچ دامەنێ، چونکە کاریگەری نەرێنی لەسەر کەسایەتیت دەبێت.
  Related image
شەشەم: شێوازی وەستان
هەرگیز خۆت مەچەمێنەرەوە، بە رێکی بوەستە، چونکە چەمانەوە کەمی متمانەبەخۆبونت دەردەخات، سەرت بە بەرزی و بە رێکی رابگرە، لە کاتی گفتوگۆکردن دەستت لە گیرفانت دامەنێ چونکە وەکو کەسێکی کەمتەرخەم دەرتدەخات.

حەوتەم: گفتوگۆکردن
 لە کاتی گفتوگۆکردن هاوار مەکە و بەهێواشی بدوێ، چونکە دەنگ بەرزکردنەوە بە واتای شاردنەوەی شتێک دێت، هەروەها لەکاتی گفتوگۆکردن چاویلەی هەتاوی و هێدفۆن بەکارمەهێنە.

هەشتەم: تەماشاکردنی چاوی بەرامبەر
بەو واتایە نایەت چاوەکانت ببڕیتە چاوی بەرامبەر، تەنها بە شێوەیەکی سروشتی لە کاتی گفتوگۆکردن تەماشای چاوی بکە.

نۆیەم: گفتوگۆکردن بە گروپ
کاتێک بە گروپ گفتوگۆ دەکەن بەتایبەتی سەرنجت لەسەر یەک نەبێت و بەتایبەتی گفتوگۆ لەگەڵ ئەو کەسە مەکە، بەڵکو گرنگی بە هەمو ئەندامانی گروپەکە بدە و سەرنجت لەسەریان بێت.

ئه‌م بابه‌ته 27432 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP