حەوت خو تەنیا لە خێرانی بەختەوەردا هەیە

خەندان لایف

هەبونی پەیوەندیەکی بەهێز نھێنی هەبونی خێزانێکی بەختەوەرە، کە چەند بنەمایەک هەیە یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئەوەی ئەو پەیوەندیە بەهێز لە نێوان ئەندامانی خێزانێک هەبێت.

یەکەم: ژەمی خێزانی
کاتێک خێزان لە دەوری خوانێک کۆدەبنەوە، دەرفەتێکی گونجاوە بۆ ئەوەی گفتوگۆ بکەن و را ئاڵوگۆڕ بکەن.

دوەم: ئامادەکردنی ژەمی خێزانی
کاتێک تەواوی خێزانەکە پێکەوە سەرقاڵی ئامادەکردنی ژەمێکن، هۆکارە بۆ ئەوەی دڵخۆش ببن و زیاتر هەست بە یەکگرتویی خێزانەکەیان کەن.

سێیەم: خۆ ئامادەکردن بۆ پشو
لەبری ئەوەی پلان دابنێیت پشوەکەت بە تەنیا بەسەربەریت بیرۆکەیەکی گونجاو دەبێت لەگەڵ خێزانەکەت پلانی گەشتێک دابنێن بۆ پشو وەرگرتن و چێژ وەرگرتن لە کۆبونەوەی خێزانەکە.

چوارەم: رێزگرتن لە تایبەتمەندی
بێگومان هەمو کەسێک چەند تایبەتمەندیەکی هەیە، کە گرنگە پارێزگاری لێبکرێت رێز لە بیرکردنەوەی بگیرێت.

پێنجەم: گوێگرتن
هەوڵمەدە تەنیا رای خۆت بسەپێنیت، بەڵکو پێویستە گوێ لە کەسانی دیکە بگریت، را و بۆچونەکانت ئاڵوگۆ بکەن.

شەشەم: پشو وەرگرتن
باشترە کات بۆ پشو وەرگرتنی خێزان تەرخان بکرێت، بۆ ئەنجامدانی هیچ چالاکیەک زۆریان لێنەکرێت.

حەوتەم: وەرزش کردن
یەکێکی دیکە لەو چالاکیانە تەرخانکردنی کاتە بۆ رۆشتنە دەرەوە و وەرزشکردن.

ئه‌م بابه‌ته 10598 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP