سود و زیانەکانی بەکارهێنانی سرکە بۆ قژ

خەندان لایف

رەنگە بیستبێت دەربارەی بەکارهێنانی سرکە بۆ قژ، کە لەگەڵ ئەوەی سود بە قژ دەگەیەنیت هاوکات زیانیشی پێدەگەیەنێت، پێویستە دەکات لە بەکارهێنانی وریابیت، لەوەی ژ کاتێک بەکاریدەهێنیت، چۆن بەکاریدەهێنیت.

سودەکانی:
یەکەم: چەوری قژ و پێستی سەر لادەبات.
دوەم: پێستی سەر لە هەوکردن دەپارێزێت و بە خاوێنی دەیهێڵێتەوە.
سێیەم: قژ زیاتر درەوشاوە دەکات.
چوارەم: یارمەتی بەهێزبونی قژ دەدات، رێگری دەکات لە کەرتبونی خواری قژ.
پێنجەم: رەنگی قژ دەکاتەوە.
شەشەم: روتانەوەی قژ کەم دەکاتەوە.
حەوتەم: خانە مردوەکانی پێستی سەر لادەبات.
هەشتەم: یارمەتی دوبارە رواندنەوەی قژ دەدات.

دەتوانیت قژت بە سرکە بشۆیت، هەروەها دەتوانیت لەگەڵ زەیتی زەیتون یان زەتی گوێزی هندی تێکەڵی بکەیت، بۆ ماوەی 30 کاتژمێر بیدە لە قژت، دواتر بیشۆ.

زیانەکانی:
راستە کە چەندین سود بە قژ دەگەیەنێت، بەڵام بێ زیان نیە.
یەکەم: قژ زبر دەکات.
دوەم: رێگری دەکات لەوەی قژ زەیتی سروشتی بەرهەم بهێنیت، بۆیە قژ وشک دەکات.
سێیەم: پێست هەستیار دەکات.

 

ئه‌م بابه‌ته 5616 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP