ئەو چوار خۆراکەی یارمەتی دابەزینی کێشی جەستە دەدەن

خەندان لایف

لەدەستدانی کێشی لەش یەکێکە لە گرنگترین خەونەکانی زۆربەی خەڵک، زۆر ‌کەس پەنادەبەن بۆ وەرزشکردن، خۆبرسیی کردن، دەرمانخواردن یان نەشتەرگەری وەکو بڕینی ریشاڵە ‌چەورییەکان، ئەم رێگایانە کاریگەری خراپیان لەسەرتەندروستی دەبێت، باشترین رێگە پەیڕەوکردنی سیستمی خۆراکی رێکخراوە، بە زیادکردنی چەند خۆراکێک بۆ ژەمەکانت دەتوانیت کێشی جەستەت دابەزێنیت.

یەکەم: تۆوی کەتان
دەوڵەمەندە بە ریشاڵ و ئۆمێگا 3، دەتواندرێت لەگەڵ خۆراکی کەم چەوری بخورێت.

دوەم: ئەڤۆکادۆ
سەرچاوەیەکی زۆر باشە بۆ بەدەستهێنانی ریشاڵ و چەوری تەندروست، یارمەتی کەمکردنەوەی کێش دەدات.

سێیەم: بێری
جگە لەوەی کێشی جەستە دادەبەزێنێت، وادەکات گەنجتر دەربکەویت.

چوارەم: ماسی
خواردنی ماسی، بەتایبەتی سەلەمون، یارمەتی کەمکردنەوەی کێشی جەست دەدات، هاوکات مێشک چالاک دەکات، دژی بیرچونەوەیە.

ئه‌م بابه‌ته 12751 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP