72 هەزار واژو کۆکراوەتەوە بۆ دەرکردنی ئەو پێشکەشکارەی گاڵتەی بە لێوی واکین فینیکس کرد

خەندان لایف

بەشێکی زۆر لە خەڵکی واژویان کۆکردوەتەوە بۆ دەرکردنی ویندی ویلیامس، ئەو پێشکەشکارەی گالتەی بە شێوەی لێوی واکین فینیکس کرد.

7ی ئەم مانگە، خانمە پێشکەشکار ویندی ویلیامس، لە بەرنامەکەیدا بە ناوی Wendy Williams Show، گاڵتە بە شێوەی لێوی واکین فینیکس دەکات، بە "نامۆ" وەسفی دەکات، لاسایی دەکاتەوە و دەڵێت لێوی قلیشی تیدایە.

دوای ئەوە بڵاوبونەوەی ئەم گرتە ڤیدیۆیە، پاڵێوراو بۆ خەڵاتی ئۆسکار، واکین فینیکس، وتی "ئەوە قلیش نیە لە لێومدا، بەڵکو ئەوە جێی برینی نەشتەرگەری لێومە، کە لەگەڵ لەدایکبونەوە لەگەڵمدا بوە".

دوای هەفتەیەک پێشکەشکاری ناوبراو داوای لێبوردنی لە واکین فینێکس کرد و ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆئەوەی هاوکاری ئەو منداڵانە بکات کە بەو نەخۆشیەوە لەدایک دەبن، بەڵام دەنگدانەوەی زۆری لێکەوتەوە.

دوابەدوای بەرنامەکە خەڵکی لە سەرانسەری جیهانەوە داوای دەرکردنی ئەو پێشکەشکارە دەکەن، تا ئێستا 72 هەزار واژو کۆکراوەتەوە بۆ دەرکردنی ویندی.

 

ئه‌م بابه‌ته 40942 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP