لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 22ی کانونی دوەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
ئەمرۆ رۆژێکی کەمێک سەخت دەبێت لەلایەن سۆزدارییەوە، دوربکەوە لە دەقاڵی لەگەڵ خۆشەویستەکەت، بۆ ئەوەی هیچ کێشەیەکت بۆ دروست نەبێت لەلایەنی پیشەییەوە باشترە کێشە تایبەتیەکانت تێکەڵی پیشەکەت نەکەیت، تەندروستیت باشتر دەبێت ئەگەر لە خواردنەوە گازیەکان دوربکەویتەوە.

گا 20\4 - 20\5
هیچ هۆکارێک نیە بۆ ئەوەی نیگەرانی پیشەکەت بیت، هەمو شتێک بە خواستی تۆ دەبێت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت پیویستە کۆنترۆڵی تورەبونەکانتان بکەن دەنا کێشەتان بۆ دروست دەبێت، ئەم چەند رۆژە کەمتر کاتت بۆ خێزانەکەت تەرخان کردوە زیاتر بایەخیان پێبدە.

دوانە 21\5 - 20\6
ئەم چەند رۆژە هیچ هۆکارێک نیە وابکات لە گەیشتن بە خەونەکانت بوەستیت، بەردەوام بە لە هەنگاوەکانت، رێگە مەدە بیرکردنەوەی نەرێنی بە مێشکدا بێت، خۆشەویستەکەت پاڵپشتی تەواوت دەکات و بایەخت پێدەدات، ئەمەش هۆکارە بۆ ئەوەی لە سترێس بەدور بیت.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
ئەمرۆ رۆژێکی پڕ لە سترێس دەبێت بۆت، هەوڵبدە لە کارکردن کەمێک دوربکەویتەوە بۆ ئەوەی ئارام ببیتەوە، ئەمرۆ هیچ بڕیارێک مەدە دەربارەی داهاتوت تا راوێژ بە کەسانی دیکە نەکەیت، لەلایەنی سۆزدارییەوە ئامۆژگاری بورجەکەت ئەوەیە زیاتر وریابیت، چونکە پەیوەندی سۆزداریت زۆر بەهێز نیە.

شێر 23\7 - 22\8
بەبێ بیرکردنەوە هیچ قسەیەک دەربارەی کەسانی چواردەورت مەکە، ئەم چەند رۆژە کەمێک نیگەرانی رابردوت بویت، باشترە رابردو لەبیربکەیت و لاپەڕەیەکی نوێ لە ژیانتدا هەڵبدەیتەوە، ئەندامانی خیزانەکەت کەمێک پشتگوێ خستوە، پێویستە زیاتر کاتیان بۆ تەرخان بکەیت، ئەمڕۆ تەندروستیت زۆر باشە.

فەریک 23\8 - 22\9
لەگەڵ ئەوەی هەست بە ماندوبونێکی زۆر دەکەیت، بەڵام لە گەیشتن بە ئامانجەکانت بەردەوامیت، ئەمەش هەنگاوێکی زۆر نایاب دەبێت بۆ ئەوەی سەرکەوتن بەدەست بهێنیت، پیویستە بە تەواوی لە کەسانی نەرێنی دوربکەویتەوە، چونکە دەبنە بەربەست لەبەردەمی خەونەکانت.

تەرازو 23\9 - 22\10
رێگەمەدە کێشە تایبەتەکانت کاریگەری لەسەر پیشەکەت هەبێت، دەنا زیان بە پیشەکەت دەگات، ئەم چەند رۆژە کاتی کەمت تەرخان کردوە بۆ خۆشەویستەکەت، هەوڵبدە سەرقاڵیت نەبێتە هۆی لاوازی پەیوەندی خۆشەویستی، وریابە، متمانەکردن بە کەسانی نەناسراو کێشەت بۆ دروست دەکات.

دوپشک 23\10 - 21\11
ئەمرۆ رۆژێکی باش دەبێت بە گشتی، کەمتر هەست بە سترێس دەکەیت، هەستەکانت بەرامبەر کەسانی دیکە مەشارەوە، دەربڕینی هەستەکانت زیاتر ئارامت دەکاتەوە، هیچ کێشەیەکی تەندروستیت نیە، بەڵام ئەگەر بەدەوام بیت لەسەر فەرامۆشکردنی تەندروستیت، کێشەت بۆ دروست دەبێت.

کەوان 22\11 - 21\12
لەلایەنی پیشەییەوە هەوڵەکانت بەرزدەنرخێندرێت لەلایەن هاوپیشەکانت و خاوەن کارەکەتەوە، ئەمڕۆ رۆژێکی باش دەبێت بۆت ئەگەر لە توڕەیی دوربکەویتەوە و بە هێمنی گفتوگۆ لەگەڵ کەسانی چواردەورت بکەیت، رێگەمەدە کەسانی دیکە دەستوەربدەنە کێشە تایبەتیەکانی ژیانتەوە.

گیسک 22\12 - 19\1
بەهۆی پاڵپشتی خۆشەویستەکەتەوە بە تەواوی متمانەت بە خۆت هەیە، بەم شێوەیە دەتوانیت لەو هەنگاوانەی ژیانتدا سەرکەوتن بەدەست بهێنیت، لەلایەنی داراییەوە ئەمڕۆ رۆژێکی ئاسایی دەبێت، لەروی پیشەییەوە بەشێک لە ئەرکەکانت بە ناتەواوی دەمێننەوە، باشترە  زیاتر سەرنجت لەسەریان بێت.

سەتڵ 20\1 - 18\2
وریابون لە هەڵسوکەوتەکانت و دەربڕینی وشەکانت لە زۆر کێشە دورتدەخاتەوە، ئەمڕۆ تەندروستیت فەرامۆش مەکە، دەنا تەندروستی بەرەو خراپی دەڕوات، لەلایەنی پیشەییەوە سەرکەوتنت نزیکە، تەنها پێویتە لە هەوڵدا نەوەستیت، بۆ ئەوەی هیچ کێشەیەک لە نێوان تۆ و خۆشەویستەکەت رونەدات باشترە لە توڕەبون دوربکەویتەوە.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
لەلایەنی پیشەییەوە ئەرکەکانت لە کاتی خۆیدا ئەنجام دەدەیت، ئەمەش وادەکات کەمتر هەست بە سترێس بکەیت، بەهۆی یارمەتی ئەندامانی خێزانەکەتەوە بە تەواوی متمانەت بەخۆت هەیە و هەست بە دڵخۆشی دەکەیت، لە ماندوبون و شەکەتی زۆر دوربکەوەرەوە، دەنا کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستیت دەبێت.

 

ئه‌م بابه‌ته 51449 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP