چۆن لە دژی خەمۆکی وەرزی بجەنگیت؟

خەندان لایف

وەرزی زستان بۆ زۆر کەس چێژبەخشە و هەست بە دڵخۆشی دەکەن لەو وەرزەدا، بەڵام بۆ هەندێک کەسی دیکە لەم وەرزانەدا دڵتەنگی و نیگەرانیان زیاتر دەبێت، کە لە وەرزی پیازدا سەرهەڵدەدات و لە وەرزی زستان خراپتر دەبێت، بەڵام لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهار کۆتایی دێت و هەمو شتێک ئاسایی دەبێتەوە.

یەکەم: ئەو کاتەی هەتاو دەردەکەوێت بڕۆرە دەرەوە و پیاسە بکە.

دوەم: وەرزشکردن بکە بە بەشێک لە رۆتیناتی ژیانت.

سێیەم: شێدارکەرەوەی هەوا بەکاربهێنە.

چوارەم: بۆ ژورەکەت رەنگی روناک بەکاربهێنە.

پێنجەم: پەنجەرەی زۆر بۆ ژوەرەکەت دابنێ، بۆ ئەوەی روناکی بێتە ژورەوە، یارمەتیت دەدات لە خەمۆکی رزگارت ببێت.

شەشەم: کات تەرخان بکە بۆ ئەوەی لەگەڵ هاوڕێکانت برۆیتە دەرەوە.

حەوتەم: گوێ لە گۆرانی شاد و ریتمی خێرا بگرە.

هەشتەم: کتێبی بەسود بخوێنەرەوە.

نۆیەم: تەماشای فیلمی کۆمیدی بکە.

دەیەم: لە کۆتایی هەفتە کات تەرخان بکە بۆ گەشتکردن یان شاخەوانی.

یانزەیەم: کاری خۆبەخش ئەنجامبدە.

ئه‌م بابه‌ته 5296 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP