بۆ پیاوان.. چەند رێنماییەک بۆ پارێزگاریکردن لە قژ لە وەرزی زستان

خەندان لایف

لە وەرزی زستاندا پێست زیاتر توشی وشکی دەبێت، پێستی سەر زیاتر توشی خرو دەبێت، قژ تێکدەئاڵیت و هەڵدەوەرێت، دەتوانیت ئەم چەند رێنماییە جێبەجی بکەیت، بۆ ئەوەی لەو کێشانە دوربکەیتەوە کە لەزستان روبەڕوت دەبێتەوە.

یەکەم: پێویستە ئەو شامپۆیەی هەڵیدەبژێریت بە پێی جۆری قژت بێت، دەنا زیان لە پێستی سەرت دەگەیەنێت.

دوەم: زەیت بدە لە قژت، پێستی سەر بەهەمان شێوەی پێست وشک دەبێت، پێویستە زەیتی روەکی سروشتی بۆ بەکاربهێنیت، بۆ ئەوەی پێستی سەرت شێدارببێتەوە.

سێیەم: ئامێری وشککەرەوەی قژ بەکارمەهێنە رێگە بدە قژت بە سروشتی خۆی وشک ببێتەوە.

چوارەم: دوای بەکارهێنانی شامپۆ نەرمکەرەوەی قژ بەکاربهێنە، چونکە پارێزگاری لە قژ دەکات، رێگری دەکات لە وشکبونەوەی پێستی سەر.

پێنجەم: لە کاتی سەرمای زۆر کڵاو بەکاربهێنە، چونکە ساردی کەشوهەوا کاریگەری خراپی لەسەر قژ هەیە.

شەشەم: زیاتر بایەخ بە خواردنی سەوزە و میوە بدە.

حەوتەم: بەکارهێنانی جێڵی قژ کەم بکەرەوە، رێگەمەدە جێڵ بۆ ماوەی 8 کاتژمێر زیاتر بە قژتەوە بێت.

 

ئه‌م بابه‌ته 3345 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP