ئەو نیشانانەی دەریدەخات خۆشەویستەکەی پێشوت چیتر تۆی ناوێت


خەندان لایف

زۆر جار خانمان یان پیاوان دوای ئەوەی لە خۆشەویتەکەیان جیادەبنەوە بە تەواوی لەبیری ناکەن و هیوایەک دەدەن بە خۆیان کە رەنگە دوبارە خۆشەویستەکەی بگەڕێتەوە، بەڵام چەند نیشانەیەک دەریدەخات کە دوای جیابونەوە چیتر ئەو تۆی ناوێت و باشترە لەبیری بکەیت.

یەکەم: پەیوەندی نوێ دادەنێت
بەو واتایە دێت چیتر تۆی ناوێت و کەسێکی نوێی هێناوەتە ژیانیەوە، پێویستە چیتر بیری لێنەکەیتەوە.

دوەم: نایەویت بتبینێت
ئەگەر خۆشەویستەکەی پێشوت گرنگیت پێبدات هەوڵ دەدات بتبینێت، بەڵام کاتێک فەرامۆشت دەکات واتا بە پێچەوانەوەیە.

سێیەم: هیچ نیشانەیەک نیشان نادات
زۆر کات ئەو کەسانەی بە جیابونەوەیان خەم دەخۆن چەند نیشانەیەکیان پێوە دیارە کە خەم دەخۆن، بەڵام کاتێک ئاسایی دەدەکەون، دەکرێت بەو واتایە بێت تۆی بەلاوە گرنگ نیە.

چوارەم: ژمارە و ئەکاونتەکانت بلۆک دەکات
لە تۆڕە کۆمەلایەتیەکان بلۆکت دەکات، رەنگە بەواتای ئەوە بێت کە بۆی گرنگ نەبیت.

پێنجەم: کاتێک پەیوەندی دادەنێیت خەم ناخوات
ئەگەر دوای ئەوەی پەیوەندی نوێ دادەنێیت یان ژیانی هاوسەرگیری پێکدەهێنیت، بەو واتایە دێت چیتر بۆی گرنگ نیت، لەبیری بکە.

ئه‌م بابه‌ته 23740 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP